riklam

له‌ مه‌یدانی ته‌حریر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد

عیراق 10:17 PM - 2019-05-24
.

.

به‌شێك له‌ لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در و ره‌وتی مه‌ده‌نی شوعییه‌كان له‌ مه‌یدانی ته‌حریر، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر تێوه‌گلانی عیراق له‌ ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.

سه‌عات 9ی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و له‌ژێر دروشمی نا بۆ جه‌نگ، به‌ڵی بۆ ئاشتی و عیراق ئامانجمانه‌ له‌ مه‌یدانی ته‌حریر  خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد و بڕیاریشه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق بگرێته‌وه‌ جگه‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف.

هاوكات خۆپیشانده‌ران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوا ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ میدیاكانه‌وه‌ پشتیوانی له‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكی یان ئێرانی ده‌كه‌ن دووربخرێنه‌وه‌ و عیراق نه‌خرێته‌ ناو ئه‌و ململانێیانه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket