riklam

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كرێت

کوردستان 09:03 PM - 2019-05-24
.

.

پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌دزینی 70 هه‌زار دۆلار و چه‌كێكی جۆری ویزه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی (ئیسێوه‌)ی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) له‌ گوندی (قندۆڵ) تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( ش . ح . ح) له‌ دایك بووی ساڵی 1988 دانیشتووی هه‌ولێر گوندی (سێبه‌ردان) ده‌ستگیر كرد، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینی حه‌فتا هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و چه‌كێكی جۆری (ویزه‌) له‌ شاری هه‌ولێر، پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌ره‌ و ئێران رایكردووه‌ و دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمان شه‌وی رابردوو ویستویه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ رێگه‌ی سنووره‌كانی قه‌زای پشده‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر كرا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌وته‌ی خۆی خێزانێك له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به‌ نیاز بوون بۆ گه‌شتوگوزار بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ده‌چێته‌ ماڵه‌كه‌ و به‌ هاوكاری یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌  بڕی 70،000$ كه‌ ده‌كاته‌ 7 ده‌فته‌ر دۆلار و چه‌كێكی جۆری (ویزه‌)ی دزیووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ پێشتر له‌ لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دوو تۆمه‌تباری تر به‌ بڕیار دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام رایكردووه‌ بۆ ئێران و پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی (ئیسێوه‌)ی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر ده‌ستگیر كرا، پێشتریش دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی تر له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه‌) ده‌ستگیر كراون و ڕاده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه‌.

له‌ئێستاشدا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌ یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوه‌ و دوای ته‌واو بوونی رێوشوێنی یاسایی ئه‌و تۆمه‌تباره‌كه‌ راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket