riklam

ئه‌مریكا هه‌زار و 500 سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

جیهان 08:49 PM - 2019-05-24
.

.

دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند، هه‌زار و 500 سه‌رباز ده‌نێرینه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و میدیاكانی ئه‌مریكاش بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24-5-2019، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له‌خۆمان بڕیاریانداوه‌ هه‌زار و 500 سه‌رباز بنێرینه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا ئابوری ئه‌مریكا به‌هێزترین ئابورییه‌، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتریش هه‌نگاو ده‌نێن.

هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و هێزانه‌ی تری ئه‌مریكا كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ هه‌ن، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا نازانرێت ئه‌و هێزانه‌ له‌ چ شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر ده‌كرێن.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket