riklam

نوێنه‌رێك: ناكۆكی زۆر له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدراڵی هه‌یه‌

عیراق 05:13 PM - 2019-05-24
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: تێبینی و ناكۆكی زۆر هه‌یه‌، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدراڵی.

دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 24-5-2019، به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: تێبینی و ناكۆكییه‌كان له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدراڵی زۆرن.

راشیگه‌یاند: گرنگترین تێبینییه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌دا دیارینه‌كردنی ته‌مه‌نی ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵییه‌، هه‌روه‌ها له‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌شی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌.

دیلان غه‌فور وتیشی: پێموایه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێده‌په‌ڕێنرێت، بۆیه‌ش به‌پێی ئه‌و تێبینی و ناكۆكییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ هه‌یه‌، بۆی هه‌یه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تێدا بكرێت، به‌ تایبه‌ت له‌ دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket