70 ساڵ به‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیدا تێپه‌ڕی
جیهان 04:33 PM - 2019-05-24.
حه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و بۆچونه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی و ڕاده‌ربێن و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خراپ به‌كار ده‌هێندرێت و ئه‌و ده‌ستوره پێداچونه‌وه‌ی ده‌وێت.
دوێنێ 23ی ئایار70 ساڵ به‌سه‌ر داڕشتنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیای فیدرالیدا تێپه‌ڕی و میدیاكانی ئه‌ڵمانیاش پێیانوایه هێشتا مافی منداڵ و ژیانی خێزانی و ژینگه‌و پاراستنی زانیاری كه‌سێتی وه‌ك پێویست نه‌چه‌سپاوه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌سایه‌ی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری‌دا پێویستی به‌هه‌موار كردنه‌وه هه‌یه.كه‌ناڵی ZDF بڵاویكرده‌وه ده‌ستوری ئه‌ڵمانی به‌یه‌كێك له‌ده‌ستوره به‌هێزو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان ناسراوه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی كه‌رامه‌تی ئینسان كه ئازادی ڕاده‌ربڕین و بناغه‌و ته‌لاری دیموكراتی نمونه‌ییان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌و بۆته بناغه‌ی كۆمارێكی دیموكراسی نمونه‌یی و چه‌ندین ولاتیتی دنیاش سودیان له‌ده‌ستوری ئه‌ڵمانی وه‌رگرتوه به‌تایبه‌تی ولاتانی ئه‌فریقیا..دوای 70 ساڵ له‌یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌ڵمانی و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌ڵمانیا به‌چاوپۆشین له‌به‌رپرسیارێتی پڕ تراژیدیای سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌و پێیه‌ی كه‌ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له‌كۆڵه‌كه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا ئه‌ركی شه‌ڕێكی شارستانیانه‌ی له‌په‌رله‌مان و دادگاكان و شه‌قامی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ره بۆیه ده‌كرێ هاوسێكانی ئه‌ڵمانیا به یه‌كگرتنه‌وه ڕازیبن.به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه‌ناڵی دووی ئه‌ڵمانیا یه‌كێك له‌هه‌ڵه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه كه نه‌توانراوه ده‌ستوری ئه‌ڵمانی وه‌ك ده‌قێكی كامڵ بوو به‌رجه‌سته‌بكرێت.به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ماده‌ی 5 له‌ده‌ستوری ئه‌ڵمانیه‌وه هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌نوسیه‌وه هه‌یه كه به‌پێی ئه‌و ماده‌یه هه‌موو كه‌سێك مافی ڕاده‌ربڕینی هه‌یه‌و سانسۆر نیه، به‌لام ئه‌و ماده‌یه ڕێگری له‌به‌رده‌میا هه‌یه كه‌ناڵی دووی ئه‌ڵمانیا پێیوایه كاتێك یاسا گشتیه‌كان یان سنوری كه‌سێتی ده‌به‌زێندرێ ده‌بێ ڕه‌خنه بگرین به‌شێوه‌یه‌ك له‌وپه‌ڕی ڕاسته‌وه بۆ ئه‌و په‌ڕی چه‌پ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دیموكراتیه‌ته‌ی كه ئۆپۆزیسیۆن له‌خۆ ده‌گرێ ده‌بێ پێداچونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه بكه‌ین به هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن دا به‌تایبه‌تی له سه‌كۆكانی ڕاگه‌یاندی نوێ و ئه‌وانه‌ی به‌كاری دێنن مه‌بست له‌وانه‌یه كه داوای توندوتیژی و ڕق و قێزه‌ونی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی و پێكه‌وه ژیان چونكه كۆمه‌ڵگا ده‌بێ به‌رگری له ئازادیه‌كانی خۆی بكات.
كه‌ناڵی دووی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیدا سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات عه‌قلانیه‌ت له‌گفتۆگۆ گشته‌یكاندا ببێته نه‌ریت و هۆشداریشیدا له‌مه‌ترسی قۆستنه‌وه‌ی نیگه‌رانی و ترسه‌كانی خه‌ڵكی له‌لایه‌ن میللی گه‌رایی و هه‌لپه‌رسته ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانه‌وه .
سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا فرانگ ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر و ئه‌نگێلامێركل و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حزب ولایه‌نه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌یادی 70ساڵه‌ی نوسینه‌وه‌و ده‌رچوونی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیدا كۆبونه‌وه سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا له‌و دیداره‌دا جه‌ختیكرده‌وه توانای ده‌ربڕین و عه‌قڵانیه‌ت ده‌بێ بكرێته بنه‌مای گفتوگۆ چونكه به‌بێ ئه‌م دوانه هیچ گفتوگۆ‌و دانوساندێكی دیموكراتیانه سه‌ركه‌وتوو نابێت.شتاینمایه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی‌دا له‌كۆشكی "بیلفۆ"ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵمانیادا كه‌شویبله‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان"بوندسرات" دانییل گونته‌روسه‌رۆكی دادگای ده‌ستوری ئه‌ندریاس فوسكوو چه‌ندین سه‌ركرده تیا ئاماده‌بوون وتی ئێمه ئه‌مڕۆ لێره نامانه‌وێ بواری ڕق و دژایه‌تیكردن بده‌ین تا وه‌ك ژه‌هر بڕژێته ناو گفتوگۆكانمانه‌وه چونكه نامانه‌وێ ڕاستی و درۆكان تێكه‌ڵاوكه‌ین..داوای له‌هه‌موو به‌رپرسیاره‌كانی ئه‌ڵمانیاش كرد به‌تایبه‌تی نێوه‌نده میدیاییه‌كان كه‌به‌شێوه‌یه‌كی جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵكیدا بكه‌ن تا هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن داده‌برێن هۆشداریشی داووتی دابڕاندن ژه‌هری دیموكراسیه‌ته كه ڕاستره‌وه‌كان ده‌یانه‌وێ مه‌ترسیه‌كان بكه‌نه پرۆژه‌یه‌ك بۆ توڕه‌بونێكی كوێرانه..سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا له كۆتایی چالاكیه‌كانی یادی 70 ساڵه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیدا گومانی هه‌بوو كه ئه‌ڵمانه‌كان زانیاری پێویستیان له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه‌یان هه‌بێ ئه‌م گومانه‌شی له‌و ڕاپرسیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه‌پێشتر به‌بۆنه‌ی 70 ساله‌ی ده‌ستوره‌وه ئه‌نجامدرابوو ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵكی ئه‌ڵمان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان نیه.
PUKmedia شیهاب عوسمان –ئه‌ڵمانیا
س: ZDF
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25