riklam

قه‌ڵادزێ.. له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا

کوردستان 02:34 PM - 2019-05-24
.

.

 به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌ قه‌ڵادزێ هاووڵاتییه‌ك گیانیله‌ده‌ستدا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-5-2019، له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (فرفرتۆ) له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كداكێشاو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ناوی ( ش . خ . ع ) له‌دایك بووی ساڵی 1999 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گیانیله‌ده‌ستدا.

به‌ وته‌ی شۆفێری ئۆتۆمبێلی ناوبراو ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی شه‌قام رۆیشتووه‌ ئه‌ویش له‌ كۆڵانێكه‌وه‌ ویستویه‌تی بچێته‌وه‌ سه‌ر سایدی خۆی و ماتۆڕسكیله‌كه‌ خۆی خستۆته‌ به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و دواتر فڕێی داوه‌ته‌ سایدی به‌رامبه‌رو له‌و سایده‌ش بۆ جاری دووه‌م ئۆتۆمبێلێكی جۆری  توێتا/پیكاب ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كردووه‌ به‌ ژێره‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ بڕیاری دادوه‌ر شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕاگیراون، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

 

5454545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket