riklam

په‌رله‌مانتارێك: له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت

کوردستان 02:03 PM - 2019-05-24
.

.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاساییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌واو كراوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاتی دانیشتنه‌كه‌ دیاریبكات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مان، به‌و پێیه‌ش پێده‌چێت له‌ رۆژانی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

زیاد جه‌بار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 24-5-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان بێت، ده‌بێت له‌م هه‌فته‌ی ئاینده‌دا واته‌ له‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌یه‌ به‌ ره‌سمی ماوه‌و كاتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه‌ .

راشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاساییه‌كان ته‌واو بووه‌و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌، دانانی رۆژی دانیشتنه‌كه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، وتیشی: به‌ پێی یاساو په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، بۆ هه‌ر دانیشتنێك ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان 48 سه‌عات پێش دانیشتنه‌كه‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ئاگاداربكاته‌وه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket