riklam

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

جیهان 12:29 PM - 2019-05-24
.

.

تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا راگه‌یاند.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راگه‌یاندو ئاشكراشیكرد كه‌ هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ سه‌رخستنی "بریكئیگزێت"، چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

مه‌ی راشیگه‌یاند: له‌ پارتی كرێكارانی به‌ریتانیاش وازده‌هێنم ، وتیشی: پارتی كرێكاران ده‌توانێت خۆی نوێ بكاته‌وه‌، وتیشی: شانازی به‌و پێشكه‌وتنانه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ سێ ساڵی حكومڕانی مندا به‌ده‌ستهاتوون، بۆیه‌ش له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی ته‌واوم دا تابتوانم كاره‌كانم به‌ باشی جێبه‌جێبكه‌م.

 تێرێزا مه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌پۆسته‌كه‌یدا وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ به‌رده‌وامده‌بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

به‌ڤیدیۆ ده‌قی وتاری كۆتایی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket