riklam

تێرێزا مه‌ی دوا بڕیار له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی ده‌دات

جیهان 12:18 PM - 2019-05-24
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 24-5-2019، تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ میدیاكان رۆژی وازهێنانی له‌ پۆسته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.

پێشبینی ده‌كرێت، وازهێنانی مه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی بكه‌وێته‌ دوای 10ـی حوزه‌یران، واته‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌ریتانیا، میدیاكانی به‌ریتانیا هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پشت له‌ مه‌ی ده‌كه‌ن.

تێریزا مه‌ی، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له‌ 13 ی ته‌مووزی 2016 وه‌ك جێگره‌وه‌ی كامیرۆن ده‌ستنیشانكرا.
مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیایه‌ كه‌ زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌، دووه‌مین ژنه‌ له‌ دوای مارگرێت تاچه‌ر بووه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket