riklam

شانه‌ نوستووه‌كانی داعش په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن

عیراق 10:53 PM - 2019-05-23
.

.

له‌ناوچه‌یه‌كی قه‌زای قائمی پارێزگای ئه‌نبار، شانه‌ نوستووه‌كانی داعش له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌منی به‌میدیا جیهانیه‌كانی راگه‌یاندوه‌:" ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیایی بارهه‌ڵگر، له‌ گه‌راجێكی ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی كه‌رابله‌ له‌ قه‌زای قائمی پارێزگای ئه‌نبار ته‌قیوه‌ته‌وه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" به‌و هۆیه‌وه‌ خاوه‌نی گه‌راجه‌كه‌و چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌تیبه‌ی حزبوڵا، كوژراوه‌و یه‌كێكی تریش برینداربووه‌".


PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket