riklam

پنتاگۆن تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتر ده‌كات بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

جیهان 09:31 PM - 2019-05-23
.

.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: تاوتوێی ناردنی هێزی سه‌ربازیی زیاتر ده‌كه‌ین بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 23-5-2019، له‌ زاری پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، تاوتوێی ناردنی هێزی سه‌ربازیی زیاتر ده‌كات بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

 راشیگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌و بڕیاره‌ بۆ پاراستن و هاوكاریكردنی بێگه‌و هێزی ئه‌مریكا ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر رووداوێكی له‌ ناوچه‌كه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket