ڕێكه‌وتنی سه‌ده..
بیروڕا 05:22 PM - 2019-05-23.
ئاكام و لێكه‌وته‌كانی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ..
• ((ڕێكه‌وتنی سه‌ده)) ناونیشانێكی ته‌لیسماویه كه تاكو ئێستاش زۆر سه‌ركرده و وڵاتی ناوچه‌كه و دونیاش ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی نازانن،به‌ڵام له‌ناوه‌كه‌یه‌وه زۆر گه‌وره دیاره و جێگه‌ی پرسیار و تێڕامانه.ڕێكه‌وتنی سه‌ده بیرۆكه‌ی ئه‌مریكا و ئیداره‌ی سه‌رۆك ترامپه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسڕائیل.كه كێشه‌یه‌كه له‌چاره‌سه‌ر نه‌هاتوه به‌درێژایی 70 ساڵی ڕابوردوو و كێشه‌ی ئاڵۆز و گه‌وره‌ی پله یه‌كی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه و دوای ئه‌ویش كێشه‌ی كورد دێت.ئه‌م پێشنیازه یان بیرۆكه‌یه دوای 18 مانگ له‌كاری چڕوپڕی لێژنه‌یه‌ك له ئیداره‌ی سه‌رۆك ترامپ ئاماده‌كراوه و چه‌ند وڵات و سه‌رۆك وڵاتێكی ناوچه‌كه‌شیان لێئاگاداركرۆدته‌وه له (( سعودیه و ئیمارات و عومان و ئوردون و میسر و توركیا)).ئه‌م پلانه هێشتا به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه و نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م ڕاگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه‌وه و وابڕیاره له مانگی 6/2019دا ئاشكرا بكرێت.
• 3 كه‌سایه‌تی دیاری ئیداره‌كه‌ی ترامپ وه‌ك ئه‌ندازیاری ئه‌م پلانه دێنه ناوهێنان كه بریتین له‌هه‌ریه‌كه له(( گرینبلات كه 12 ساڵه پارێزه‌ری موڵك و ماڵی سه‌رۆك ترامپه و كۆشنه‌ر زاواكه‌ی ترامپ و سه‌فیری ئه‌مریكا له ئیسڕائیل/دێڤید فریدمان))نن.
• هه‌رچه‌نده پلانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام لێره و له‌وێ له‌لایه‌ن لێپرسراوانی ئه‌مریكا و دیپلۆماتكاره‌كانیانه‌وه بڕگه و بابه‌ته‌كان به‌پچڕ پچڕ ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌كورتی ده‌توانرێت خاڵ و به‌نده گرنگه‌كانی به‌م شێوه‌یه كورتبكرێته‌وه:
1. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌زه و به‌ره‌ی ڕۆژئاوا به‌ڵام به‌بێ بوونی سوپایه‌ك.
2. میسر له كۆتا قۆناغی گفتوگۆكانیدا ڕایگه‌یاندوه كه ئه‌و به‌نده‌ی لابردوه كه ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر به‌شێك له‌خاكی سینا دابمه‌زرێت، و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست هه‌ڵناگرێت له خاكی میسر،دوای ئه‌وه‌ی وازی له‌هه‌ردوو دورگه‌ی تیران و ێنافیر هێنا بۆ سعودیه ، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی سینادا وه‌كو ناوچه‌یكی ئازادی بازرگانی ده‌توانرێت به‌شێك له خاكی زیاتر دابینده‌كات بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ دامه‌زراندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كارگه و بۆ جێگه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كشتوكاڵی و ڕێگه‌دان به فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تیایدا بژین.كه دواتر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌ویه‌كه ڕێكه‌وتن ده‌ككرێت.
3. هه‌روه‌ها پردێكی هه‌ڵواسراو دروستده‌كرێت له‌نێوان غه‌زه و كه‌رتی ڕۆژئاوادا بۆ كارئاسانی جوڵه و هاتوچۆ.
4. دوای 1 ساڵ له ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر فه‌له‌ستینیه‌ك بۆی هه‌یه خۆی هه‌ڵببژێرێت.
5. سزا ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر هه‌ر لایه‌كی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا كه ئه‌م ڕێكه‌وتنه ڕه‌تبكاته‌وه به ئیسڕائیلیشه‌وه.
6. سوپای ئیسڕائیل كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵگا جوله‌كه نشینه‌كانی كه‌رتی ڕۆژئاوا ده‌كات له‌گه‌ڵ دۆڵی ئوردون و سنوره‌كان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ تا گفتوگۆكان ده‌گه‌نه قۆناغی كۆتایی.
ئاشكرایه ڕێكه‌وتنه‌كه گه‌لێك خاڵ و بڕگه‌ی تر له‌خۆ ده‌گرێت،به‌ڵام هێشتا هه‌رئه‌وه‌نده‌ی لێ ئاشكرا كراوه.جا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی كه ئاشكرا كراون،له‌لایه‌ن ئیسڕائیل و فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستی جیاواز و گه‌لێك جاریش توند ڕاگه‌یه‌نراوه به ڕه‌تكردنه‌وه.ئه‌وه‌تا ڕۆژنامه‌ی هائاڕتسی ئیسرائیلی له‌و بڕوایه‌دایه كه 7% كۆمه‌ڵگای ئیسڕائیلی له‌و بڕوایه‌دان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه و 31% ده‌ڵێن له قازانجی فه‌له‌ستینیه‌كانه.
• هه‌ڵوێستی ئیسڕائیلیه‌كان:
1.تائێستا ئیسڕائیل چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه.
2.ڕازی نیه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كان.
3. چۆڵكردنی كۆمه‌ڵگا جوله‌كه نشینه‌كان له‌كه‌رتی ڕۆژئاوا به‌لایه‌وه زۆر سه‌خته.
4. شاری قودسی ڕۆژهه‌ڵات به پایته‌ختی شه‌رعی ئیسڕائیل داده‌نێت.
• هه‌ڵوێستی فه‌له‌ستینیه‌كان:
1.تا ئێستا سه‌ركرده فه‌له‌ستینیه‌كان به ((حه‌ماس و فه‌تح))وه به‌توندی ئه‌و پلانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه چونكه ده‌ڵێن،ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕائیل زیاتر ده‌چه‌سپێنێت .
2.ئاواره‌كان تا ئه‌به‌د ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی باب‌و باپیرانیان.كه ژماره‌یان له 5 ملیۆن فه‌له‌ستینی زیاترده‌بن.
3. به‌پێی پلانه‌كه‌ش سه‌روه‌ری خاكی فه‌له‌ستینیش تا ئه‌به‌د له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
4. سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستین(( محمد ئاشتیه))ده‌ڵێت: ئه‌م پلانه ئیسڕائیلیه و به ده‌ستی ئه‌مركا نوسراوه‌ته‌وه.چونكه ده‌ستی ئیسڕائیل واڵا ده‌كات كه كه‌رتی ڕۆژئاوا له‌ژێر ناوی ئه‌منیه‌وه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
5. فه‌له‌ستینیه‌كان داواكارن كه ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر بنچینه‌ی سنوره‌كانی ساڵی 1967 دابمه‌زرێت و پایته‌خته‌كه‌شی قودسی ڕۆژهه‌ڵات بێت.
• به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێستی دوولایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كێشه‌كه زۆر دوورن له یه‌كتریه‌وه،و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكاش به ماوه‌ی 70 ساڵی ڕابووردوو به‌لای عه‌ره‌به‌كانه‌وه هێنده‌ی پشتگیری له ئیسڕائیلیه‌كان كردوه نیوهێنده پشتیوانی له ماف و داواكاریه ڕه‌وكانی فه‌له‌ستینیه‌كان نه‌كردوه و ئه‌وه‌تا له‌مانگی 12/2017دا و تاك لایه‌نه بڕیاریدا به‌داننان به شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل و گواستنه‌وه‌ی سه‌فاره‌ته‌كه‌شی له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس،كه ئه‌م بڕیار و هه‌ڵویستانه‌ی ئه‌مریكا بۆ عه‌ره‌به‌كان زۆر سه‌ختن قبوڵكردنیان و له‌ئێستاشدا گوێگرتن و په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مریكا بۆ عه‌ره‌به‌كان سه‌ختتره ،چونكه متمانه‌یه‌كی گه‌وره نه‌ماوه به هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌مه‌ش به گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ونی تری ئیسڕائیل لێكده‌ده‌نه‌وه،به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزیشیان نیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چونكه له‌ئێستادا و له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه فه‌له‌ستینیه‌كان له هه‌موو هاوكاریه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی عه‌ره‌به‌كان بێبه‌شبوون و هیچ پشتیوانیه‌كی به‌ناو برایه‌تی و ئیسلامه‌تیان نه‌ماوه و ته‌نها وه‌كو سه‌ركرده‌ی حه‌ماس و فه‌تحیه‌كان ڕایانگه‌یاندوه درێژه‌دانه به مقاوه‌مه‌ت و به‌ره‌نگاری له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئاوات و خواست و خه‌ونه له‌مێژینه‌كه‌یان ئه‌ویش ڕزگاركردنی فه‌له‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه كه شاری قودس پایته‌خته‌كه‌ی بێت.
• هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وڵاتانی عه‌ره‌بی خۆیان ده‌پارێزن له پشتیوانی ئه‌م ڕێكه‌وتنه و نایانه‌وێت لێپرسراوێتی مێژوویی به‌له‌ده‌ستدانی فه‌له‌ستینیان بكه‌وێته ئه‌ستۆ،هه‌ربۆیه‌ش هیچ ڕاگه‌یندراوێك یان هه‌ڵوێستێكی فه‌رمیان ڕانه‌گه‌یاندوه جگه له ئیمارات كه پشتیوانی ده‌كات.
• هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا:
1.ئه‌مریكاش خۆی ته‌نها به‌خاوه‌نی بیرۆكه و كارئاسانیكه‌ر پیشان ده‌دات نه‌ك وه‌ك دادوه‌ر و میانگیر.
2. ڕایگه‌یاندوه كه دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت یان یه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌شێوه‌ی كۆنفیدڕاڵی یان فیدڕاڵی بۆ لایه‌نی جێبه‌جێكار به‌جێدێڵێت.
3.هه‌روه‌ها ئه‌مریكا بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پلانه‌ی داوای له‌هه‌ریه‌كه له وڵاتانی كه‌نداو و یه‌كێتی ئه‌وروپا و یابان و چین و خۆشی كردوه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكار و كۆمه‌كی مادی.به‌هه‌مان شێوه وڵاتانی میسر و ئوردون و سعودیه‌ش به‌شدار ده‌بن.
4.ئه‌مریكا ته‌نها داواكاری له ئیسڕائیل كردوه كه دروستكردنی كۆمه‌ڵگا جوله‌كه نشینه‌كان له‌ناو جه‌رگه‌ی كه‌رتی ڕۆژئاوادا له 5 ساڵی یه‌كه‌مدا ڕابگرێت.
5. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌م پلانه هه‌ربۆیه وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك ئه‌مریكا به بڕی 25 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی له 10 ساڵی ئاینده له‌كه‌رتی غه‌زه‌دا وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت.
6. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئوردونیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ڕازی نیه ده‌ستهه‌ڵگرێت له‌به‌شێك له‌خاكه‌كه‌ی و نیشته‌جێبوونی ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كان نیایدا،هه‌ربۆیه ئه‌مریكا به بڕی 40 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی وه‌به‌رهێنان له ئوردوندا ده‌كرێت.
• له‌كۆتایدا ئه‌م ڕێكه‌وتنه و پلانه ئه‌مریكیه گه‌ر سه‌ربه‌كه‌وێت و به‌دڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت له‌پێش هه‌موانیشه‌وه فه‌له‌ستین و ئیسڕائیلیه‌كان،ئه‌وا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تاڕاده‌یه‌ك ململانێكانی كه‌متر و خاوتر ده‌بنه‌وه و ئاشتی و ئارامیه‌كی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ماوه‌ی 70 ساڵه لێی بێبه‌شكراوه،گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت ئه‌وا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێته كوانوی جه‌نگ و ململانێیه‌كی توندتر و ئاگری ئه‌و ململانێیانه‌ش هه‌موان ده‌گرێته‌وه و ناوچه‌كه‌ش ده‌كاته گۆڕه‌پانی ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌كو 70 ساڵی ڕابووردوو.
نه‌وادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25