riklam

خامه‌نه‌یی ره‌خنه‌ له‌ رۆحانی و زه‌ریف ده‌گرێت

جیهان 03:21 PM - 2019-05-23
.

.

رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ره‌خنه‌ له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمارو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی  گرتووه‌ كه‌ وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ نه‌كردووه‌. ئه‌مریكاش تا دێت ژماره‌ی ھێزه‌كانی له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كات.

كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئه‌مڕۆ 23-5-2019، بڵاویكرده‌وه‌ عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ره‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌، كه‌ وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كردووه‌، به‌پێویستیشی زانیوه‌ رێوشوێنی نوێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بگیرێته‌به‌ر.

دوابه‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، ئاڵۆزی و ناكۆكییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران په‌ره‌ی سه‌ندو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ھه‌ر ھێرشێكی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا، كه‌شتی فڕۆكه‌ھه‌ڵگری ره‌وانه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌.

ئاژانسی ھه‌واڵی رۆیته‌رزیش له‌زاری دوو لێپرسراوی ئیداره‌ی واشنتۆن بڵاویكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نبَوان تاران و واشنتۆن، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یه‌كه‌، بۆ ناردنی نزیكه‌ی 5 ھه‌زار سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا بۆ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

به‌وته‌ی دوو لێپرسراوه‌كه‌ی واشنتۆن، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا، داوای له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ ھێزی سه‌ربازیی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ بكرێت.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: العربیه‌ نت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket