riklam

كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد

عیراق 02:52 PM - 2019-05-23
.

.

دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (21)ی  نوێنه‌ران، به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد.

حه‌سه‌ن نه‌رمو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 23-5-2019، به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (21) ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بوونی 179 ئه‌ندام، ده‌ستیپێكردوه‌و بڕیاره‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بكرێت.

راشیگه‌یاند: گرنگترین بابه‌ت كه‌ له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆی سه‌ر ده‌كرێت، یاسای كارگێڕی داراییه‌، وتیشی: له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر تاوتوێده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دانیشتنی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران، درێژكراوه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌یه‌، كه‌ به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی، سه‌رۆكی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ واته‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڵگرت.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket