riklam

نوێنه‌ران چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگ تاوتوێده‌كات

عیراق 01:38 PM - 2019-05-23
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بكات.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 23-5-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبێته‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ده‌بێت، كه‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ 21 بوو، كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵگیرا.

حه‌سه‌ن ئاڵی راشیگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون و تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر له‌سه‌ر رێگریكردن له‌ به‌قاچاغبردنی پاره‌و پڕۆژه‌ یاسای مافی كه‌سوكاری قوربانیانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر، كه‌ به‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش شه‌هیدكران، هه‌روه‌ها چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره‌ هه‌رله‌و دانیشتنه‌داپرۆسه‌ی سوێند خواردنی چه‌ند نوێنه‌رێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket