مێركل مه‌ترسییه‌كانی خۆی ئاشكراده‌كات
جیهان 01:18 PM - 2019-05-23.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌رده‌ستی "هێلمۆت كۆڵ" گه‌روه‌ڕاوێژكاری پێشوتری ئه‌ڵمانیا دروست كراوه، ئه‌و ویستی به دروستكردنی ئه‌وروپایه‌كی پته‌و ئاسه‌واری شه‌ڕی جیهانی دووه‌م بسڕێته‌وه‌و هه‌نگاو به‌ره‌و بنیاتنانه‌وه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌بایی بنێن، مێركلیش وه‌ك خوێندكارێكی كۆڵ له‌و كاته‌ی كه‌سیاسه‌ت ده‌كاو له چواره‌مین خولی پۆستی ڕاوێژكاریشدا هه‌میشه پته‌وكردن ویه‌كڕیزی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوپاتده‌كاته‌وه.
مه‌ترسییه‌كه‌ی چیه؟
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له كاردانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی وتیرۆرو دروستبونی داعش وبلاوبونه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و ئه‌روروپا به‌تایبه‌تی، ژماره‌یه‌ك پارتی ڕاستڕه‌وو گه‌لپه‌رست له وڵاتان دروستبون و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، ئێستا ئه‌وپارتانه له‌ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتدان و هێدی هێدیش له‌بره‌ودان، به‌پێی پێسبینی هه‌موو چاودێرانی سیاسیش واچاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و پارتانه‌و كاندیده‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپدا ده‌نگه‌كانیان زیاد بكا‌و فراكسیۆنێكی پته‌و پێك بێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روبداو شكست به پارته لیبرال و سۆسیال دیموكرات وپارێزگاره‌كان بهێنن ئه‌وا كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌بنه مه‌ترسی بۆسه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌و پرسی تری تایبه‌ت به‌ئه‌وروپا ڕۆژنامه‌ی" زود دۆیچه زایتۆنگ " له‌ژماره‌ی رۆژی 15 ی ئه‌م مانگه دیدارێكی له‌گه‌ڵ مێركل كردوه‌و به‌ئاشكرا ئاماژه‌ی به مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی ئه‌و یه‌كێتیه‌كردوه.
ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگه‌یه‌ك دروست بكات
مێركل وهاوبۆچونه‌كانی وه‌ك له دیداره‌كه‌دا ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت ئه‌وروپا هه‌ڵسێته‌وه‌و به‌رگه‌ی ئه‌و پێشهات وشه‌ڕو ئاژاوانه‌ی جیهان بگرێ وئه‌و قه‌واره مۆدێرنه ببێته هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان جه‌مسه‌ری روسیا له‌لایه‌ك وجه‌مسه‌ری ئه‌مریكا له‌لایه‌كی تر، جگه‌له‌وه‌ش ده‌خوازن بنه‌ماكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ئازادی ودیموكراسی وپاراستنی مافی مرۆڤه به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا بڵاوبكه‌نه‌وه، میلله‌تان به‌ئاشتی وئارامی له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادپه‌روه‌ریدا ژیان ببه‌نه‌سه‌ر.
كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ماكرۆن
ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا دوانه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپان، ئه‌نجێلا مێركل وئیمانوئێل ماكرۆن" یش دوو سه‌ره‌ۆكی دیار‌و كارای ئه‌و دوو وڵاته‌ن، كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌رۆكه ساڵێك له‌دوای هه‌لبژاردنی ماكرۆن به‌سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌دیاركه‌وت كاتێك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ئه‌وروپیه‌كان كێشه‌و جیاوازی هه‌ڵوێستی لێ كه‌وته‌وه، له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوانه ڕۆژنامه‌كه له‌زاری ئه‌وه‌وه ئاماژه‌ی به‌كێشه هه‌ره‌سه‌ره‌كیه‌كانی نێوانیان كردوه، له پێشه‌وه‌یاندافرۆشتنی چه‌ك وجبه‌خانه‌یه‌به سعودیه كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵمانیاله‌دوای كوژرانی " جمال خاشه‌قچی" له‌سه‌ر داوای موعاره‌زه زۆربه‌ی گرێبه‌ست وهه‌نارده‌كردنی چه‌كی خۆی بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرتوه‌و داوای له‌و وڵاتانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاش كردوه كه‌هه‌مان هه‌نگاو بهاوێژن، ماكرۆنیش به‌مه‌ڕازی نیه‌و ده‌یه‌وێت درێژه‌به‌و گرێبه‌ستانه‌بدات، مێركل به‌ئاشكرا باسی ئه‌و كێسه‌یه‌ده‌كا به‌ڵام ئاماژه‌شی به‌وه‌كردوه‌كه له‌گه‌ڵ ماكرحۆندا هانگاوی باش چونه‌ته‌پیشێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌رگری وچه‌ك فرۆشتن،نمونه‌ی ئه‌وه‌س ده‌هێنیته‌وه كه‌له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ڕێككه‌وتنێكی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگیان مۆركردوه.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا
ماوه‌ی ڕابردوو " مانفرێدویبه‌ر" كاندیدی پارتی گه‌لی ئه‌وروپی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه پارتێكی پۆپۆلیسته‌و ڕكابه‌رایه‌تی مێركل ده‌كات ، ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه داوای له میركل وسیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپا كردبو كه دۆسیه‌ی ئه‌ندامبونی توركیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا دابخه‌ن،ڕۆژنامه‌كه باسی ئه‌و پرسه‌ده‌كاو میركلیش ده‌ڵیت كه توركیا بۆ ئه‌وروپا بایه‌خدراوه به‌رژه‌وه‌ندی باڵایان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌ك ئازادی ودیموكراسی ومافه‌كانی مرۆڤ بیروڕایان جیاوازه.
سه‌رچاوه: سود دۆیچه‌زایتۆنگ
PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28