بیره‌وه‌ریه‌كانی من و ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ی.ن.ك
بیروڕا 12:26 PM - 2019-05-23.
ساڵی 1969 خوێندكاری ناوه‌ندی بووم له ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان (باڵی م.س) كارم ده‌كرد هه‌رله‌و ساڵه‌دا چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیم هه‌ڵگرت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایم ته‌واو نه‌كردبوو به‌ئه‌ندام له‌حیزب قبوڵ نه‌ده‌كرام ساڵی 1971 له‌تێكه‌ڵبونه‌وه به‌باڵی( مه‌لای ) له ناوچه‌ی دوكان و پاشان له‌قه‌ڵادزێ كادری حیزب بوم ساڵی 1972 به‌شداری حه‌لقه ڕۆشنبیریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌م كرد هه‌رله‌وساڵه‌دا ژماره‌یه‌ك هاوڕێم بۆ ئه‌ڵقه‌كان ڕێكخست له سلێمانی و سورداش ، له قه‌ڵادزێ له ناوچه‌كانی تر بۆ نمونه شه‌هید ملا علی ( حسین مولود) و براكه‌ی خوالێخۆشبوو احمد هه‌روه‌ها شه‌هید عبدالرحیم سه‌نگه‌سه‌ری ، دوای ئاش به‌تاڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دامه‌زار یه‌كه‌مین به‌یانامه‌ی دامه‌زراندنم به‌ده‌ست گه‌یشت به ڕنیو لای خوالێخۆشبوو شه‌هید علی قڕگه‌ی له‌په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ژماره‌یه‌كمان تایپ كرد دابه‌شم كرد به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌زۆر بڕوام پیان بوو ، ڕۆژێك ده‌عوه‌تی مامۆستا یه‌كم كرد كه‌كاتی خۆی مامۆستا‌م بوو له پۆلدا زۆر باسی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌كرد كاتێ به‌یان نامه‌كه‌م دایه ده‌ستی خێرا دایه‌وه ده‌ستم په‌شۆكاو وتی، تۆ ئه‌ته‌وێ سه‌ری من به‌فه‌تاره‌ت بده‌ی لای به بیدڕه وتم مامۆستا وام ده‌زانی تۆ پیاوێكی دڵسۆزی بۆ ئه‌م كوردستانه ووتی بابه خۆ هینم نه‌خوارد هه‌ر مه‌رحه‌بایشم مه‌كه ئێستا ئه‌و مامۆستایه مامۆستای زانكۆیه‌و زۆر له ئێمه‌و مانان له پێشتره به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه پیاوێكی نانه‌واو نه‌خوێنده‌وار كه دۆستی باوكم بوو به‌ڕه‌حمه‌ت بێت كه‌سایه‌تی ناسراوی ئه‌م شاره بوو ، ووتی ئه‌م نیوه ڕۆیه ده‌عوه‌تی قه‌لی لای من له‌ماڵه‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌جار بۆم بخوێنێته‌وه .
2- ساڵی 1977 ویستمان هه‌ندێ هاوكاری بۆ ماڵی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان كۆكه‌ینه‌وه كه سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ بوو شۆڕش هیچی نه‌بوو بیدایه‌كه‌ی شه‌وێك مه‌وعیدم له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی زانكۆ هه‌بوو ماڵی له گه‌ڕه‌كی مه‌جید به‌گ بوو كه چوومه ماڵیان به‌سوتفه خاوالێخۆشبوو كمال مولود و خێزانه‌كه‌ی میوان بوون له‌ماڵیان هه‌ندێ قسه‌مان كرد ئه‌و ده‌ستی به‌وه‌كرد كه‌من وه‌ك كۆمه‌ڵ قسه‌ده‌كه‌م من ده‌مزانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالسته له ئێمه ناڕازی بوو ئه‌یوت ئێوه په‌یوه‌ندیتان به‌حكومه‌ته‌وه هه‌یه به‌هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ مامۆستای خاوه‌ن ماڵ موعیده‌كه‌مان هه‌ڵ گرت بۆ به‌یانی ، به‌یانی گه‌یشتمه سه‌ر پرده‌كه‌ی مجید به‌گ خوالێخۆشبوو شێخ زین ا‌لدین كه له‌به‌ر مزگه‌وتی گه‌وره ده‌لاك خانه‌ی هه‌بوو ووتی یاشێخ ئه‌گه‌ر بۆ ماڵی مامۆستا ...... ئه‌ڕۆی مه‌چۆ ئه‌م به‌یانیه كاك كمال مولود گیراوه چوومه ناو بازاڕ لای حه‌وزه.
وشكه‌كه باوكی مامۆستا......... چه‌خماخ ساز بوو له دوكانه‌كه بۆم ده‌رپه‌ڕی له‌ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به‌ده‌نگی به‌رز ووتی بۆ وازمان لێناهێنن ئه‌م كوردایه‌تیه‌ی نه‌بڕیه‌وه مناڵه‌كانمان بۆ به‌كوشت ئه‌ده‌ن ،تمه‌س خێزانی كاك كمال مولود كه‌شه‌و له‌ماڵی مامۆستا بوین دانی خێری به‌كۆمه‌ڵه‌دا نه‌ده‌نا ووتبوی ئه‌وه به‌ده‌ستی ئه‌و ئه‌م به‌یانیه كمال گیراوه چه‌ند ڕۆژێكی پێچوو مامۆستا هاتبولام ئێستاش ماوه ووتی داوای لێبوردن ده‌كه‌ین خه‌ریك بوو تۆش توش بكه‌ین ژنه‌كه‌ی كاك كمال مولود هه‌ڵه‌شه‌بوو ئه‌مڕۆ چۆته لای كاك كمال مولود كه له‌گه‌ڵ حاجی براهیمی فڕنی سمون گیراون گوایه كاك كمال مولود نامه‌ی داوه به‌كه‌سێكی فرار له چوارتا به‌نامه‌كه‌وه گیراوه كاك كمالیش وتبوی من خوێنه‌واریم نیه‌و ئیمزام نیه قسه‌ی به ژنه‌كه‌شی ووتبوو كه بۆ چی قسه‌ی وای كردووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه بگاته ده‌م حكومه‌ت خه‌ڵكێكی زۆر تێوه ئه‌گلێ .
دیاره كاك كمال مولود به‌ربو هیچی له‌سه‌ر ئیسپات نه‌بوو پاشان هات بۆ لای من داوای لێبوردنی كرد هه‌تا وه‌فاتیشی كرد له هه‌موو كۆڕێككدا باسی ده‌كردو ئه‌یوت خه‌ریك بوو ئه‌م پیاوه له‌ناو ببه‌ین........
له‌ساڵ ڕۆژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سڵاو له‌سه‌رجه‌م شه‌هیدان
له‌سه‌رجه‌م لادێ نشینه دڵسۆزه‌كانی شۆڕشی نوێ
نه‌فره‌ت و سه‌رشۆڕی بۆ ئه‌وانه‌ی ناپاكی له خوێنی شه‌هیدان و ڕه‌نجده‌رانی بیر و بازو ده‌كه‌ن بۆ به‌ژه‌وه‌ندی خۆیان .
پ.ی.د ئه‌حمه‌د سه‌ید محه‌مه‌د به‌رزنجی
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19