riklam

ئەڵمانیا٠٠ دادگایکردنی دوو ژنە داعش دەستیپێکرد

جیهان 02:24 AM - 2019-05-23
.

.

نوسینگەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئەڵمانیا ماوەیەکە سەرقاڵی بەدواداچونی کەیسی ئەو کەسانەیە کە لەئەڵمانیاوە چونەتە سوریاو عێراق ولەڕیزەکانی دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی داعش دا کاریانکردوە.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە دوێنێ 22 ی ئایاری 2019 داواکاری گشتی ئەڵمانیا لەکالسرۆە داگایکردنی  دوو  داعشی ژنی لەدوو دادگای جیاوازدا لەهامبۆرگ و دوسلدۆرف  ڕاگەیاند: ئەم دوو داعشە ژنە تۆمەتی نەخشە داڕشتنی هێرشێکی تیرۆرستی گەورەیان لەئەڵمانیاو دوسلدۆرف ڕووبەڕوو کراوەتەوەو یەکێکیان خاوەنی پشتوێنی بۆمب ڕێژکراو بووە.


 نوسینگەی داواکاری گشتی رونیكردوەتەوە: یەکێک لەو تۆمەتانە ڕووبەڕووی ئەڵمانیەکی تەمەن  41 ساڵ کراوەتەوە کەلە 2016 دا پشتگیری لە هێرشێکی گەورەی نەخشە بۆ داڕێژراوی تیرۆرستی کردووە لەئەڵمانیاو لەکانونی یەکەمی ڕابردوشەوە بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.


 داواکاری گشتی ئەڵمانیا لەکاتی خۆیدا بڕوای وابووە لە 2016 دا سێ گروپی جێبەجێکاری تیرۆرستی ڕێگای ئەڵمانیایان گرتۆتەبەر داواکاری گشتنی لەڕاگەیاندنێکدا ئاشکرایکرد ئامانجی ئەم گروپانە ئەوە بووە زۆرترین کەس بکەنە ئامانج.


 دەسەڵاتدارێتی ئەڵمانیا پێیوایە یەکێک لەم دوو ژنە لە 2015 وە ڕویکردۆتە سوریاو ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لەداڕششتنی ئەو پلانەداو یەکێکیان ئامادە بووە داڵدەی تیرۆرستان بدات و بیانهێنێتە ناو ئەڵمانیاوەو تەنانەت هاوسەرگیریشی لەگەڵ بکات داواکاری گشتی ڕونیشیکردۆتەوە دوان لەوانە لەسوریاوە هەوڵیانداوە بگەنە ئەڵمانیا بەلام هەولەکانیان شکستی خواردووە..بەپێی ڕاگەیاندنەکەی داواکاری گشتی یەکێکیتر لەو تۆمەتبارانە ژنێکی تەمەن 26 ساڵەو لە دوسلدۆرف دادگایی دەکرێت و تۆمەتبارە بەبەزاندنی سنوری یاسای چەکی کوشندەو لە 2014 وە ڕویکردۆتە سوریاو لەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ داعشێکدا کردوەو منداڵێکیشی لێی بووە.


 ئەم ژنە خاوەنی پشتوێنی بۆمب رێژکراو بووەو لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە نمایشی کردووە بۆ فرۆشتن کاتێکیش دەگەڕێنەوە بۆ ئەڵمانیا هاوسەرەکەی لەشاری بوخوم  ڕۆژی 14 ی تشرينی دووەمی ڕابردوو دەستگیر دەکرێت ئیتر ئەو ژنە لەماڵێکی بۆ تەرخانکراودا خۆی حەشار ئەدات بەڵام دوای ڕۆژێک ئەویش دەستگیر دەکرێت وبەفەرمانی دادوەر لەژێر لێکۆڵینەوەدا دەهێڵدرێتەوە.

PUKmedia  شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س: دۆیچەڤیللە



 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket