riklam

په‌رله‌مانی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كانی خانه‌قین ده‌كات

عیراق 09:17 PM - 2019-05-22
.

.

سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ وه‌فدێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌ردانی خانه‌قین ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌ تیرۆرستیه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌كه‌ده‌كه‌ن.


شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌ تیرۆرستیه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌فدێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


وتیشی: دیاره‌ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد،و ته‌واوی ورده‌ كاریه‌كانی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خانه‌قین و گونده‌كانیان ئاشكراكردبوو.


رونیشكرده‌وه‌: لیژنه‌كه‌ له‌ته‌واوی  ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆرستی و سوتاندنی ده‌خڵ و دان و بۆمبڕێژكردنی گونده‌كان و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیر ده‌رحه‌ق به‌خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌كۆڵنه‌وه‌و ئامانجی سه‌ره‌كیش بۆ رێگه‌گرتن له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌یه‌ كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا روویانداوه‌.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket