riklam

سەرۆك كۆمار:پشتیوانی جوتیارانم بۆ وەرگرتنەوەی موستەحەقاتەكانیان

عیراق 09:08 PM - 2019-05-22
.

.

ئەمڕۆ 22ی ئایاری 2019، سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ لەپەرلەمانی كوردستان.

لەدیدارەكەدا باس لە بەدواداچوون بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی جێبەجێكردنی داوكارییەكانیان كرا، هاوكات جەخت لە پەرەپێدانی كشتوكاڵ و بەروبوومی خۆماڵی كرایەوە.

هەر لە دیدەرەكەدا سەرۆك كۆمار روونیكردەوە كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان پارەی گەنمی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەپێی یاسا وەرگرنەوە، لەو بارەیەشەوە‌ سەرۆك بەرهەم دڵنیایدا كە بەردەوام دەبێت لەهەوڵەكانی تا‌ جوتیاران موستەحەقاتی خۆیان وەرگرنەوە‌، هەروەها وتی حكومەتی ناوەندو وەزارەتی بازرگانی عیراق ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە پارەی جوتیاران سەرف بكرێتەوە‌‌. 

لای خۆیانەوە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان هەوڵەكانی سەرۆك كۆماریان بەرز نرخاند لە بە دواداچوون بۆ كێشەی جۆتیاران.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket