riklam

كۆسرەت رەسوڵ و د.فوئاد مەعسوم چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 08:45 PM - 2019-05-22
.

.

‎ئێوارەی ئەمڕۆ 22ی ئایاری 2019، لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پێشوازیكرد لە د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق.

‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەردوولا كۆكبوون كە بەگفتوگۆو لێكتێگەیشتنی هاوبەش پرسەكان چارەسەر بكرێن.

‎دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، جێگری سكرتێری گشتی و سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق هاوڕابوون كە پێویستە لایەنە كوردستانییەكان یەكدەنگ و یەكگوتاربن لەپرسەكانی پەیوەست بەگەلی كورد.

‎هەروەك بەشێك لەدیدارەكە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رۆڵی یەكێتی لەپرسە گرنگ و چارەنووسسازەكانی هەرێم و بەغداو چۆنیەتی رۆڵبینین لە یەكلاكردنەوەی پرسەكاندا.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی

 

2 (4).jpeg

2 (1).jpeg

2 (3).jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket