riklam

سەرۆك كۆمار: پشتوانی جوتیارانی كوردستان دەبم

عیراق 05:58 PM - 2019-05-22
.

.

كۆمار د. بەرهەم ساڵح سەرۆك ئەمرۆ چوار شەممە ٢٢|٥|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان.

لە دیدارەكەدا باس لە بە دوا داچوون بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كورستان و چۆنیەتی جێبەجێكردنی داوكارییەكانیان كرا، هاوكات جەخت لە پەرەپێدانی كشتوكاڵ و بە روبوومی خۆماڵی كرایەوە.

هەر لە دیدەرەكەدا سەرۆك كۆمار روونی كردەوە كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان پارەی گەنمی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بە پێی یاسا وەرگرنەوە، لەو بارەوەیەشەوە‌ سەرۆك بەرهەم دڵنیای دا كه بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی تا‌ جوتیاران موستەحەقاتی خۆیان وەرگرنەوە‌، هەروەها وتی حكومەتی ناوەند و وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەیی خۆیان دەربڕیوه پارەی جوتیاران سەرف بكرێتەوە‌‌.

لای خۆیانەوە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان هەوڵەكانی سەرۆك كۆماریان بەرز نرخاند لە بە دواداچوون بۆ كێشەی جۆتیاران.


PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket