riklam

ئیتر كەباب بخۆین؟

هەمەرەنگ 05:50 PM - 2019-05-22
.

.

ئەگەرچی كەباب یەكێكە لە بەناوبانگترین خواردنەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناواڕاست بە هۆی بۆن و تامەكەیەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو تایبەتمەندییەتیانە خواردنی كەباب بەڕێژەیەكی زۆر زیانی تەندروستی هەیە.

لەوبارەیەوە لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك بە PUKmedia ی راگەیاند: كەباب خواردنێكی خوازراوە بەشێوەیەكی گشتی كە پێك هاتووە لە گۆشتی گوێرەكە یان بەرخ لەگەڵ چەوری ئاژەڵ بەتایبەتی دوگی مەڕ دروست دەكرێت یان لەبەی مەڕو ماڵات.

هەروەها كەباب سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە لەبەر ئەوەی بەشیكی زۆر لە پرۆتینی ئاژەڵی تێدایە لەگەڵ بوونی چەوری ئاژەڵ بەڵام لە هەمان كاتدا پێویستە زیادەڕۆی تێدا نەكرێت ، پرۆتین كاری درووستبوونی ماسولكەو زیندە چالاكییەكانی لەش بەشدارە هەروەها دەچێتە پێكهاتەی خوێنەوە چونكە رێژەیەكی باشی ئاسنی تێدایە گرنگە بۆ خرۆكە سورەكانی خوێن ئۆكسجین دەگوازرێتەوە بۆ بەشەكانی تری جەستە. چەورییەكەشی سەرچاوەی ترشە چەورییەكان و ووزە و ڤایتامینەكانە.

وتیشی: بەڵام لە هەمان كاتدا ئەگەر هاتوو كەباب ڕێژەیەكی زۆر بخوریت بێگومان زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەینێت بەهۆی بوونی ڕێژەی زیاتر لە ٣٥٪ پێكهاتەی كەبابە بە چەوری كە چەوریەكەشی چەوری تێرە نا تەندورستانە كۆلسترۆڵ زیاد دەكات و كار دەكاتە سەر بۆریەكانی دڵ هەروەها لەكاتی برژاندندا مادەی ئەماین دروست دەكات كە كاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە.

هەروەها ڕێژەیەكی زۆری خوێی تێدا بەكاردێت بۆ كەباب بە جۆرێك كە بۆ یەك كەباب (٧)گم خوێ بەكاردێت كە مرۆڤ نابێت رۆژانە لە (٦) گم زیاتر خوێ بخوات ، لەهەمان كاتدا یوریك ئەسید زیاد دەكات كە كار دەكاتە سەر جومگەكان و گورچيلە دەكات.

لەشكر حەمید ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو توێژینەوە زانستیانەی لە كوردستاندا لەسەر كەباب كراوە، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە هەموو ئەو نموونانەی وەرگیراوە لە كەباب پیس بوون بە بەكتریا پێش برژاندن ،بەڵام دواتر دوای برژاندن بەكتریا هەر هەبووە بەڵام بە ڕێژەیەكی كەمتر ، هەروەها رێژەی٥٣٪ بەكتریای كۆلیفۆرمی تێدا بووە پێش براژندن لە كاتێكدا دوایی برژاندن دابەزیوە بۆ ڕێژەی لە ۱۰٪، كەواته بوونی بەكتریا بە ڕێژەیەكی زۆر دەگەرێتەوە بۆ پابەند نبوون بە سەلامەتی وپاكوخاوێنی.

بۆخۆپاراستنیش لە تووشبوون بە كێشەی تەندروست ئەو ئەندازیارانەی خۆراك چەند رێنماییەكی هاووڵاتیان دەكات:


١-دڵنیا بوون لە سەلامەتی ئەو گۆشتەی كە بەكاردێت بۆ كەباب.
٢-شوێنی ئامادەكردنەكی تا چەندێك تەندروستە .
٣-پاكو خاوێنی كەسێتی ئەو كەسانەی كەباب دروست دەكەن ، لەڕووی پشكنینی تەندروستی كارمەندەكە و بەكارهێنانی كڵێ‌و و سەدریە و دەستكێش بە پێی ڕێنمایەكان .
٤-ئەو شتانەی كە بەكاردێن تاچەند تەندروستن و پاك دەكرێنەوە بە جوانی .
٥-ئەو ئاوەی بەكاردێت بۆ دەست تەڕكردن بۆ دروستكردنی كەباب سەرچاوەی سەركی دروستبوونی نەخۆشیه.


بۆیە گرنگە دڵنیا بینەوە لە كوێ كەباب دەخۆین و چۆن و چەند دەخۆین تاكو تەندروستیەكی باشترمان هەبێت .


PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket