riklam

پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێک دەكاتە سەر گروپێکی عیراقی

جیهان 04:48 PM - 2019-05-22
.

.

لەهەڵمەتێکی فراوانی پۆلیسی ئەڵمانیدا لەهەرێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤاڵن  کە ژمارەیان 500  پۆلیسی تایبەت بوو ئەمڕۆ 22ی ئایاری 2019لەکاتژمێر 5 ی بەرەبەیانداو  بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسای چاودێری قەدەغەکردنی چەک و  قاچاخچێتی بەئینسان و ساختەکاری و بازرگانی بەمادەی هۆشبەرو شوناسنامەی ساختەوە بەفەرمانی داواکاری گشتی دایان بەسەر 43 ماڵی ئەندامانی گروپێک کەبەگروپی ئاشتی"313"ناسراون.

جگە لەوهێزە تایبەتانە چەندین لێکۆڵەری دژە تاوانی ڕێخکراوو لێکۆڵەرەوانی ئاسایشی دەوڵەت تیابەشداربوون و پێیانوایە ئەم گروپە عێراقیە بەپارەو کۆمەکی نایاسایی پشتگیری میلیشیە عێراقیەکانیان کردووە.

لەم بارەیەوە وتەبێژی پۆلیس "کریستۆفەر ویکهورست" تەمەن 30 ساڵ ڕایگەیاند سەبارەت بەو تۆمەتانەی کەڕوو بەڕویان کراوەتەوە هەڵمەتەکە گەڕانە بەدوای بەڵگەو دیکۆمێنتی پێویست دا بەڵام پلانی دەستگیرکردنمان نەبووە.

هەمان کات لە 11 شاری تری ئەڵمانیاش  40 ماڵی  تریش بۆ هەمان مەبەست پشکێندراوە تەنیا لەهەرێمی "بریمەن و نیدەرزاکسن" 350پۆلیسی تایبەت لەهەڵمەتەکەدا بەشداریانکردووە وەک میدیاکان نوسیویانە ئەم گروپە خۆیان بەموجاهدینی "محەمەد"  یان بە سەحابە دەزان.

ئەم گروپە پێشتر پەیوەندیان بەپاسەوانی شەخسی سەدام حسێنەوە هەبووە:

رۆژنامەی"بیلد"ی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە ئەندامانی گروپی رۆکی "ئاشتی"کاتی خۆی لەگەڵ پاسەوانی شەخسی سەدام حسێندا لەسەر خەت بوون و وەک دەڵێن  لەئێستاشدا ئەندامەکانی تریان پەیوەندیان هەیە بەحکومەتی  ئێستای عێراقەوە. ڕۆژنامەکە نوسیویەتی ئەم گروپە گروپی روکی ڕوسیمان بیر دەخاتەوە کەبە"گورگی شەوانە"ناسرابوون و پارێزگاریان لەپەیوەندیەکانیان دەکرد لەگەڵ "پۆتین"ی سەرۆکی روسیادا.


PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
سەرچاوە: "بیلد"ی ئەڵمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket