riklam

یەكێتی سەرۆك و بڕیاردەری دوو لیژنەی پەرلەمان وەردەگرێت

عیراق 02:36 PM - 2019-05-22
.

.

فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵای بەدەستهێنا.

شێركۆ میروەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بەسەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

لەوبارەیەوە جەمال شكور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە PUKmedia ی وت: ئەمڕۆ 22-5-2019 لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری بۆ هەڵبژێردرا و لەپرۆسەكەشدا كێبڕكێ لەنێوان شێركۆ میروەیس و ئاڵا تاڵەبانی بوو.

وتیشی: لەئەنجامی پرۆسەكەدا شێركۆ میروەیس 13 دەنگی بەدەستهێنا و لەبەرامبەردا ئاڵا تاڵەبانی 9 دەنگی بەدەستهێنا، هەروەها لیژنەكە جێگر و بڕیاردەریشی بۆ هەڵدەبژێرێت.

لەلایەكی تریشەوە د.تەها ئەمین پەرلەمانتاری یەكێتی بە PUKmedia ی راگەیاند: لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردەری هەڵبژارد، روونیشیكردەوە لە پرۆسەكەدا توانیویەتی بەبێ ركابەر سەرجەمی دەنگەكان بەدەستبهێنێت كە 10 دەنگی لیژنەكە بوو.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket