riklam

چه‌ندین ملیار یۆرۆ بۆ په‌نابه‌ران خه‌رج ده‌كرێت

جیهان 01:43 PM - 2019-05-22
.

.

راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ مه‌سه‌له‌ی كۆچ وپه‌نابه‌ران ته‌نها له‌ساڵی رابردوودا بڕی 23 ملیار یۆرۆ و له‌سێ ساڵی رابردودا 64 ملیار یۆرۆی خه‌رجكردووه‌.

ئه‌م ژمارانه‌ پارته‌ راستڕه‌ وپۆپۆلیسته‌كانی هه‌راسان كردوه‌ و ره‌خنه‌ی توند له‌ مێركڵ ده‌گرن به‌وه‌ی كه‌ سه‌روه‌تی و سامانی وڵاته‌كه‌ی له‌ میله‌تانی بێگانه‌ خه‌رج ده‌كات و هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر ئه‌مه‌و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تریش به‌به‌رده‌وامی كێشه‌ و ناكۆكی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی پارتی جێگره‌وه‌بۆئه‌ڵمانیا AFD وحكومه‌ت هه‌یه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌ پارته‌ لیبراڵ وچه‌پ وسه‌وزه‌كان داكۆكی له‌ سیاسه‌تی كۆچ ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار.

شایانی باسه‌ سیاسه‌تی كۆچ و په‌نابه‌ران یه‌كێكه‌ له‌و دۆسیانه‌ی كه‌ ئێستا ململانێیه‌كی توندی له‌سه‌ره‌له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌بڕیار وایه‌ له‌ 26 ی ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی ئه‌ندام له‌ناو یه‌كێتیه‌كه‌ به‌ڕیوه‌بچێت.

PUKmedia بورهان ئه‌مین-ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket