riklam

سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی مه‌زاری كازمیه‌ ده‌كات

عیراق 12:38 PM - 2019-05-22
.

.

سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی مه‌زاری كازمیه‌ی پیرۆزی كرد و چاوی به‌ ئایه‌توڵا حسێن سه‌در كه‌وت.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌ر له‌ ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ 21-5-2019سه‌ردانی مه‌زاری ھه‌ردوو ئیمام موسا بن جه‌عفه‌ر كازم و محه‌مه‌د جه‌وادی كرد.

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك كۆمار سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵا سه‌ید حسێن ئیسماعیل سه‌دری به‌ سه‌ركرده‌وه‌ و پێكه‌وه‌ باسیان له‌ به‌ھێزكردنی گیانی برایه‌تی و یه‌كسانی له‌ نێوان توێژ و پێكھاته‌كانی گه‌لی عێراق كرد، هاوكات جه‌خت له‌ پێویستی ھه‌ماھه‌نگی نێوان ناوه‌نده‌ ئاینیه‌كان و ده‌زگاكانی حكومه‌ت كرایه‌وه‌، له‌ پێناوی به‌رجه‌سته‌كردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی نێوان عێراقییه‌كان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بیری ته‌كفیری و به‌هێزكردنی لێبورده‌یی.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار رۆڵی به‌رچاوی سه‌ماحه‌تی حسین سه‌دری له‌ به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پێكھاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ جیاوازه‌كانی به‌رزنرخاند.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌ماحه‌تی سه‌در خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح بۆ شاری كازمیه‌ ده‌ربڕی و ھاوكات رۆڵی سه‌رۆك كۆماری به‌رزنرخاند له‌ به‌ھێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی له‌ نێوان هاووڵاتیانی عێراقدا و گرنگی دانی به‌ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ ھاونیشتمانیان.  

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك كۆمار چاوی به‌ پیاوانی ئاینی و كاربه‌ده‌ستانی مه‌زاری كازمیه‌ی پیرۆز كه‌وت، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی فراوانكردنی مه‌زاره‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ زیاره‌تكه‌رانی كازمیه‌ی به‌ سه‌ركرده‌وه‌ و له‌كۆتایشدا دیاری مه‌زاری كازمیه‌ی پیرۆزی وه‌رگرت.

PUKmedia نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket