riklam

نیویۆرك جگه‌ره‌ی ئليكترۆنی و نێرگه‌له‌ قه‌ده‌غه‌ دەكات

جیهان 12:23 PM - 2019-05-22
.

.

ویلایه‌تی نیویۆرك یه‌كه‌م ویلایه‌ت ده‌بێت كه‌ رێگری له‌ فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی e-cigarettesو نێرگه‌له‌ و هه‌موو پێداویستییه‌كانی ده‌كات.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له‌ چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكاشی گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام ویلایه‌تی نیویۆرك دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پرۆژه‌یه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كه‌ و ئه‌نجومه‌نی پیران كردووه‌ تا رێگری له‌ فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له‌ بكه‌ن، ئه‌وانیش پرۆژه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه‌ و ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

د. مۆریس رابینۆڤیچ سه‌رۆكی به‌شی منداڵان له‌شاری بلینیڤیۆ له‌نیویۆرك ده‌ڵێت، دیارده‌یه‌كی باوی هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ تائێستا ترسه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ئالوده‌بوونی به‌كارهێنه‌رانی وتیشی: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ ده‌ستبه‌رداربوونی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له‌ تا ئاستی به‌كارنه‌هێنانی ته‌نیا مه‌به‌ست پاراستنی ته‌ندروستی گه‌نجه‌كانه‌.

PUKmedia  لوقمان غه‌فور – ئه‌مریكا
سه‌رچاوه‌/ ته‌له‌فزیۆنی نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket