riklam

پۆڵا تاڵه‌بانی: پشتگیری كوردانی فه‌یلی ئه‌ركی یه‌كێتییه‌‌

ی.ن.ک‌‌ 11:47 AM - 2019-05-22
.

.

پۆڵا تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌فدێكی كوردانی فه‌یلی كرد و رایگه‌یاند، پشتگیری كردنی مافه‌كانی كوردانی فه‌یلی له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی یه‌كێتییه‌.

به‌یانی سێشه‌ممه‌ پۆڵا تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌فدی باڵای رێكخستنی كوردانی فه‌یلی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ كۆبووه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ ده‌ستخۆشییان له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، به‌هۆی سووربوون له‌سه‌ر داخوازی و مافه‌كانی كوردانی فه‌یلی له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق و رۆڵی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقیان به‌رزنرخاند له‌ پاراستنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق.

هیواشیان خواست نێوماڵی كوردی له‌ به‌غدا رێكبخرێت له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌و له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا هه‌ردوو جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامی په‌یووه‌ندییه‌كانیان كرده‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

6.jpg

8.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket