riklam

زه‌ریف: جه‌نگمان ناوێت

جیهان 11:06 AM - 2019-05-22
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌نوێترین لێدوانی خۆیدا ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی جه‌نگی ناوێت و له‌ناوچه‌كه‌ش جه‌نگ ڕوو نادات.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئێران خوازیاری جه‌نگ نییه‌ و جه‌نگیش ڕوو نادات هه‌ر وه‌ك ڕابه‌ری ئێرانیش ڕایگه‌یاندبوو كه‌ جه‌نگ هه‌ڵناگیرسێت.

زه‌ریف ڕاشیگه‌یاندووه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ جه‌نگ نابێت چونكه‌ ئێران جه‌نگی ناوێت و كه‌سیش ته‌سه‌وری ئه‌و ته‌وه‌هومه‌ی نییه‌ كه‌ بتوانێت به‌ره‌نگاری ئێران بێته‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داواشی كرد كه‌ جموجۆڵه‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ ڕوون بكرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێی وایه‌ كه‌ جه‌نگ ڕوو نادات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و كات واشنتۆن به‌ سه‌ختی وڵامی ئێران ده‌داته‌وه‌.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket