riklam

عادل عه‌بدولمه‌هدی: له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ نین

عیراق 09:59 PM - 2019-05-21
.

.

حكومه‌تی عیراق به‌نیازه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا دوو وه‌فد بنێرێته‌ ئه‌مریكا و ئێران به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌.

له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆیدا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراق نیه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی جه‌نگین.

وتیشی: حكومه‌تی عیراق به‌نیازه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا دوو وه‌فد بنێرێته‌ ئه‌مریكا و ئێران به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی نێوان ئه‌و دووڵاته‌.

راشیگه‌یاند: هیچ به‌پرسێكی عیراق له‌گه‌ڵ جه‌نگ نیه‌ و گه‌لی عیراقیش زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و جه‌نگه‌ رووبدات.

رۆژ به‌رۆژ سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران زیاتر ده‌بێت ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مریكا رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شاندوه‌.

PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket