riklam

هواوی به‌نیازی دروستكردنی سیستمێكی نوێیه‌

تەکنەلۆجیا 08:56 PM - 2019-05-21
.

.

كۆمپانیای هواوی رایگه‌یاند، به‌نیازی دروستكردنی سیستمیكی نوێن بۆ مۆبایله‌ هوشمه‌نده‌كان و لاپتۆپه‌كانی.

دوای سه‌پاندنی ئه‌م سزایه‌ قورسه‌ له‌سه‌ر هواوی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ بڕیاری دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گۆگل هه‌ڵسا به‌ بلووك كردنی سیستمی ئه‌ندرۆید له‌سه‌ر گشت ئامێره‌ نوێیه‌كانی Mate 20 و Mate 20 Pro و P 30 و هتد .. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ وا نیشان ده‌درا هواوی یاسای ئه‌مریكای شكاندوه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوری كردن به‌سه‌ر ڕاژه‌كانی وڵاتی ئه‌مریكا ئه‌مه‌ش وای له‌سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ كرد كه‌ كۆمپانیای ناو براو سزا بدا به‌ ناچاركردنی كۆمپانیای گۆگل گه‌شه‌پێده‌ری سیستمی ئه‌ندرۆید كه‌ سیستمه‌كه‌ له‌سه‌ر گشت ئامیره‌ نوێیه‌كانی هواوی بوه‌ستێنێ و په‌یوه‌ندی نیوانیان كۆتایی پی بهێنێت .

 هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ دامه‌زرینه‌ری كۆمپانیای هواوی له‌كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ رایگه‌یاند، كه‌ هواوی به‌م كاره‌ هیچ كه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه‌ نابینێ و ته‌نانه‌ت به‌هێزتریش له‌جاران له‌ ركابه‌ری له‌گه‌ل كۆمپانیاكانی تری بواری ئه‌لیكترۆنیات و وه‌به‌رهێنانی ئامیره‌ هوشمه‌نده‌كاندا ئه‌بێت به‌ شێوازێكی جیاوزترو هه‌روه‌ها دامه‌زرینه‌ری هواوی رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان به‌ نیازی دروستكردنی سیستمێكی ته‌واو نوێ و جیاوازن بۆ ئامیره‌كانی جۆری لاپتۆپ و مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانیان و وتی كه‌ واز له‌به‌كارهێنانی سیسمی ئه‌ندرۆید و مایكرۆسۆفت دێنن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان .

له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ گۆگل هه‌ڵسا به‌ بلووك كردنی سیستمی ئه‌ندرۆید له‌سه‌ر ئامێره‌كانی هواوی و راگرتنی گشت نه‌رمه‌واڵه‌كانی كه‌ به‌ ئۆنلاین كار ئه‌كه‌ن به‌ بڕیاری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا .

 
كۆمپانیای هواوی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا له‌گه‌ل ده‌زگای راگه‌یاندنی CNBC له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ نیازی دامه‌زراندنی سیستمێكی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانیانن  و به‌رهه‌مه‌كانی هواوی چیتر پشتگیری سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆید و مایكرۆسۆفت ناكات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket