riklam

وه‌ڵامێك بۆ هیڤیدار

ی.ن.ک‌‌ 08:23 PM - 2019-05-21
.

.


راهی ره‌هبه‌ر سید برایم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی پارتی به‌ناوی (هیڤیدار) ده‌داته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ده‌بێت ئه‌وه‌ باش بزانیت كه‌ یه‌كێتیی و تیمه‌كه‌ی یه‌كێتیی، بووه‌ هۆی پاراستن و مانه‌وه‌ی حكومه‌ت و قه‌واره‌ی هه‌رێم.

ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌....
دیاره‌ ئێمه‌ له‌ رێی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رێزتانمان چه‌ند جارێك ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌ نوسینه‌كانتان و به‌ ڕه‌چاوكردنی ڕێكه‌وتنی حزبمان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی، خۆمان له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ پاراستووه‌. به‌داخه‌وه‌ دان به‌خۆگرتنمان بێسوود بوو.

له‌ دوانوسینت له‌ ڕێی باس كردنی قه‌یران و دۆخی ئابووری هه‌رێم هه‌وڵی شكاندنی تیمی یه‌كێتیی له‌ حكومه‌ت ده‌ده‌ی و له‌ هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی حكومه‌تی كابینه‌ی (8) به‌ فریادڕه‌سی دۆخی چه‌ند ساڵی رابردوو داده‌نێیت. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی باشوور باش ده‌زانن، كه‌ یه‌كێتیی و تیمه‌كه‌ی یه‌كێتی بووه‌ هۆی پاراستن و مانه‌وه‌ی حكومه‌ت و قه‌واره‌ی هه‌رێم.

جه‌نابتان به‌و پیاهه‌ڵدانه‌ش نه‌وه‌ستاون به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه‌تانداوه‌ بیرۆكه‌ و كاره‌كانی تیمه‌كه‌ی یه‌كێتی بێ به‌ها بكه‌ن به‌ تایبه‌تی بیرۆكه‌ی بایۆمه‌تری. ڕوونه‌، تا هاتنی ئه‌م تیمه‌ی یه‌كێتیی و دوای (23) ساڵ حكومرانی، رێژه‌ و ژماره‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمان نه‌ده‌زانی و كه‌سانی فره‌-مووچه‌یی دیاری نه‌كرابوون. له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م سیسته‌مه‌دا بڕێكی باش له‌ مووچه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت چونكه‌ هه‌زاران كه‌س نه‌چوون بۆ ناو تۆماركردن به‌ شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی جیاوازی پێش و پاش جێبه‌جێكردنی سیسته‌می بایۆمه‌تری (200000) مووچه‌خۆره‌. له‌ قۆناغی دووه‌مدا، بڕیاری پێویست ده‌درێت.

جه‌نابتان ده‌بوایه‌ وه‌ك (جێگری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مان) به‌ چاوێكی بێلایانه‌ دۆخه‌كه‌تان روونكردایه‌ته‌وه‌ و داواكاریشم وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان بدوێت و له‌ ئاست به‌رپرسیاریه‌تی سیاسیدا بیت، به‌تایبه‌تی له‌ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك وه‌ك چۆن ئێمه‌ له‌ ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ داین له‌ به‌رامبه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمتان و رێكه‌وتنی حزبمان و بیروباوه‌ڕی خۆشمان له‌و پێناوه‌ پاراستووه‌.

راهی ره‌هبه‌ر سید برایم


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket