riklam

له‌ چوار پارێزگا نزیكه‌ی 1200 دۆنم زه‌وی سوتێنراوه‌

ئابوری 06:33 PM - 2019-05-21
.

.

كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ، داوایكرد حكومه‌ت ده‌ستبكات به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و جوتیارانه‌ی، به‌م دواییه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان سوتێنرا.

ئه‌مڕۆ 21-5-2019، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح حسنی وه‌زیری كشتوكاڵ، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی كشتوكاڵ و هۆڕه‌كان و ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،  داوایكرد هه‌رچی زووه‌ حكومه‌ت كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانی جوتیارانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی عیراق بكاته‌وه‌، كه‌ له‌م دواییانه‌دا گه‌نمه‌كه‌یان سوتێنراوه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماری زه‌ره‌رو زیانه‌كانی جوتیارانی خسته‌ڕوو، كه‌ 1185 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه‌ له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ به‌ گه‌نم چێنراوه‌ سوتاوه‌، كه‌ ئه‌و زیانه‌ دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراقدا له‌وانه‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌و موسڵ .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ به‌هۆی سوتانی ئه‌و كێڵگانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران تۆن به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران سوتاوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ زیانێكی زۆر گه‌وره‌یه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی نوێنه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket