riklam

نوێنه‌ران دوو پڕۆژه‌ یاسا تاوتوێده‌كات

عیراق 05:50 PM - 2019-05-21
.

.

دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆ له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌ یاساو ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ یاسایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ سبه‌ینێ چواشه‌ممه‌ هه‌ڵگرت.

مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 21-5-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای كۆمه‌ڵگه‌ی زانستی درا، وتیشی: هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆی ته‌واو له‌سه‌ر هه‌مواری دووه‌می پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندیكای جیولۆجیان كرا.

 مه‌ریوان نادر راشیگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ نه‌درا، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌واو نه‌بوو، بۆیه‌ش سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران، بڕیاری هه‌ڵگرتنی دانیشتنه‌كه‌یدا بۆ سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌ .

PUKmedia تایبه‌ت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket