riklam

كۆنگرێس داوای مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كات

جیهان 04:26 PM - 2019-05-21
.

.

كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كات و نیگه‌رانیشه‌ له‌ كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 21-5-2019، بڵاویانكرده‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌نامه‌یه‌كدا بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوایانكرده‌وه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا بمێنێته‌وه‌ .

راشیانگه‌یاندوه‌، ھاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ سوریا رووبه‌رووی ھه‌ڕه‌شه‌ بووه‌نه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌مریكا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ببینێت له‌ سوریاو ھێزه‌كانی له‌و وڵاته‌ بھێڵێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ پێناو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان و پاراستنی ھاوپه‌یمانه‌كانیان.

كۆنگرێسمانه‌كان داواشیان له‌ تره‌مپ كردوه‌، گوشاره‌كان له‌سه‌ر ئێران و روسیاو حزبوڵڵای لوبنان له‌سوریا چڕبكاته‌وه‌و چالاكییه‌كانیان سنووردا بكات.

سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاری كشانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا له‌ سوریا، ئه‌م بڕیاره‌ش نیگه‌رانی به‌شێك له‌ ئیداره‌كه‌ی به‌ دوای خۆیدا ھێنا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket