riklam

بافڵ تاڵەبانی جەخت لەسەر بنەماكانی ئاشتی و سەقامگیری دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:20 PM - 2019-05-21
.

.

ڕۆژی سێ شەممە  ٢١ -٥-٢٠١٩ بافڵ تاڵەبانی،لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر چاویکەوت بە ستیڤ فەیگن،  كونسولی گشتی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان. 

لە دیدارێكی نێوان ھەردوولادا، بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێکرا.

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی،  رۆشنایی خستەسەر پەرەسەندنە سیاسیەکان و لە گۆشەنیگای سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەکێتیی ، ھەڵوێستەی کرد لەسەر پرسە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان, بەلەبەر  چاوگرتنی  دۆخی ھەستیاری ناوچەکەش  ، خوێندنەوەی واقیی بۆ پێشھاتەکان کردو تەئکیدیکردەوە لەسەر چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە  ، لە پێناوی بەدیھێنانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ ھەموو لایەک .

PUKmedia  كوردۆ عەلی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket