riklam

ئەمریكا: پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتە ئاینیيەکان کاری لەپێشینەمانە

جیهان 02:40 PM - 2019-05-21
.

.

لێدوانی ھاوبەشی کونسوڵی گشتی ستیڤ فەیگن و نوێنەری تایبەتی پرۆگرامەکانی تایبەت بە یارمەتیدانی کەمینەکان ماکس پریمۆرا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لە گەڵ ھەموو پێکھاتە ئاینیەکان لە عیراق,  بە ھەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە. بەردەوام دەبین لە ھەماھەنگیکردن و بە لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ ھاوشانە لۆکاڵیەکانمان و ھەروەھا ڕِابەڕانی کۆمەڵگا  بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی  ئەو پرۆگرامانەی لە ئێستاو داھاتوش بە پارەی ئەمەریکا تەمویل دەکرێن لەسەرانسەری وڵاتدا,  سەرەڕای گۆڕانکاری لە باری ئیشکردنماندا. پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتە ئاینیەکان کاری لەپێشینەی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە.

وەک پشتیوانیکردن لە بڕیاری جێگری سەرۆک لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و ھەروەھا  لەڕێی دەرچواندنی یاسای ه.ڕ ٣٩٠, ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا  وەبەرھێنان دەکات بەتایبەتی بۆ  یارمەتیدانی پێکھاتە ئاینی و نەژادیە چەوسێندراوەکان لە باکوری عێراق بۆ ئەوەی بتوانن  بگەڕێنەوە سەرماڵەکانیان کۆمەڵگاکانیان ببوژێننەوە.

 ئەم کۆمەکانە ھەوڵی کورت خایەن و مامناوەند و دوورمەوداش لەخۆدەگرن کەیارمەتی پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانە دەدات کە  ھەنووکەیین و پارێزەری ژیانن و ھەروەھا بوژێنەرەوەن بۆ ئەو خەڵکانە.

ھەروەھا دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریە  گرنگەکان دەگەڕێنێتەوەو و ژێرخانە گرنگەکان نۆژەن دەکاتەوەو ھەلی کار باشتر دەکات و پشتیوانیکردنی کاروبازرگانی لۆکاڵی  دەکات و ھەروەھا ھانی کاراکتەرە لۆکاڵی و نیشتیمانیەکان دەدات بۆ ڕێگەگرتن لە کارەسات لە داھاتوودا.

دەرفەتی زۆرمان ھەبووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە خەڵکی ناوچەکە خۆیان و پاڵپشتی داراییمان بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ دابینکردووە لە قەرەقۆش و کەرەملێس و باشیقە و شێخان و تەلسقۆف و لالش و ئەلقۆش و شەنگال و موسڵ و ناوچەکانی تر. بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە فراوانکردن و تۆخکردنەوەی ئەم  کاری پێکەوەیی و ھاوبەشیکردنە گرنگانە.

  بەخۆشحاڵیەوە دەڕوانینە کارکردن لەگەڵ سەرجەم پێکاھاتە ئایینیەکان (کەمینەکان) لە عێراق تا بەردەوام بین لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارە گرنگە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکانمان و ڕێخۆشکردن بۆ عێراقیەکان لە سەرجەم مەزھەبەکان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بە سەلامەتی و بە شۆکۆوە.

 PUKmedia    تایبەت

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket