riklam

هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی كورد كۆچی دوایی كرد

ئەدەب وهونەر 11:06 AM - 2019-05-21
.

.

هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كورد، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

نه‌ورۆز مانگر. هونه‌رمه‌ند و هاوڕێ  و خزمی عه‌لی توانا به‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا دوای ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا له‌ ساڵی 1943 له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی 1959 له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نووسه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبان دروست ده‌كه‌ن و خۆشی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌، هاوكات به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری درامیشدا كردووه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌.


PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

11.jpg

444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket