riklam

حكومه‌تی عیراق پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌شده‌كات

عیراق 10:45 AM - 2019-05-21
.

.

حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایار پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان دابه‌شده‌كات و حكومه‌تی هه‌رێم-یش هیچ مووچه‌یه‌ك پێش جه‌ژن دابه‌شناكات.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ پێش جه‌ژن، پرسیارمان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی لیژنه‌كه‌مانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: دیارنیه‌ كه‌ پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئازار دابه‌شده‌كات یاخود نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتی زۆری ماوه‌ بۆ جه‌ژن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ مووچه‌یه‌ك پێش جه‌ژن دابه‌شبكرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگی ئایار پێش جه‌ژن دابه‌شده‌كات و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی ئازار-ن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket