riklam

تره‌مپ هه‌ڵوێستێكی نوێ به‌رامبه‌ر ئێران ده‌گرێته‌به‌ر

جیهان 09:22 AM - 2019-05-21
.

.

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكات سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و كات به‌ره‌وڕووی په‌رچه‌كردارێكی توند ده‌بێته‌وه‌.

له‌نوێترین لێدوانی سه‌باره‌ت به‌ ئێران، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا زۆر نه‌یارانه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و كات به‌ره‌وڕووی په‌رچه‌كردارێكی توند ده‌بێته‌وه‌.

هاوكات تره‌مپ ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر وه‌ختێك ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆ بێت ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌.

پێشتریش تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ زۆر حه‌ز ده‌كات كه‌ ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ن بۆ گفتوگۆ كردن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆ ناكات.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌/ بی بی سی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket