riklam

کۆمیتەی ڕێکستنی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنانی دەبەخشێتە ڕێکخستنەکانی

ی.ن.ک‌‌ 08:40 PM - 2019-05-20
.

.

لەمەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیاو مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و کارگێڕانی کۆمیتە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ مەدالیای رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لەهەڤاڵانی کادرو ئەندامان و ئۆرگانەکانی ڕێکخستنی سنوری ئەڵمانیاو بە مارشی مەشخەڵان و چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان  مەراسینەکە دەستیپێکرد.

دواتر هەڤاڵ بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا لەوتەیەکدا وێڕای ستایشی ڕۆڵ و خەباتی هەڤاڵان پیرۆزبایی مەدالیای ڕێزلێنانی لەکارو خەباتی بەشداربوان کردوو ستایشی ڕۆڵی جوامێرانەو پشوو درێژی کەرت و ڕێکخستن و سەرجەم  ئۆرگانەکانی کردو بایەخی خەبات و تێکۆشان و خۆڕاگری ئەوانی بەرزنرخاند، وتیشی مەدالیای ڕێزلێنان تەنیا ئەوە نیە مەدالیایەک بێت بیکەنە بەرهەمی پڕشانازیتان بگرە هێمایەکە بۆ پێگەو قورساییتان وەک جەماوەرو پێگەو بنکەی جەماوەری و تواناو لێهاتوویتان وەک ئەندام و ک خاوەن بڕواو متمانەی قوتابخانەکەی مامی مەزن مام جەلال.

 بۆیە ماندوبوون و خەبات و تواناو خۆڕاگری و هەڵوێستەکانتان بەرز دەنرخێنین..لەبەشێکی قسەکانیدا وتی ئێمە یەکێتی ڕێبازەکەی "مام"ین و ڕێز لەئۆرگانەکانی سەرو خۆمان دەگرین و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی ڕێکخستن و ناوەندی دەرەوە جێگەی رێزی ڕێکخستنەکان و کۆمیتەی ئەڵمانیایەو لەو ڕوانگەیەشەوە کە ڕێکخستنەکانی دەوەرە بەشێکی ئۆرگانیکی و تەواوکەری ڕێکخستنەکانی ناوەوەن داوا دەکەین سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی خوێندنەوەیکی نوێ بۆ کارو خەبات و چالاکی دەرەوە بەتایبەتی ئەڵمانیا بکات بەشێوەیەک کەلەگەڵ پێداویتیەکانی ئەمڕۆی خەبات دا یەک بگرێتەوە.

 لەکۆتایی وتەکەیدا جەختی لەتەبایی و پتەوکردنی خەبات و یەکڕیزی یەکێتی کردەوە هەڵوێستەکانی لەمەڕ پێکهێنانی حکومەت بەرز نرخاندو جارێکیتر خەختیکردەوە کە کۆمیتەی ئەڵمانیا چەتری ئۆرگانەکان و سەرجەم ڕێخستنەکانەو دوبارە پیرۆزبایی لێکردن وەک ک بەشی یەکەمی ئەو تێکۆشەرانە کە مەدالیای شانازیان پێدەبەخشرێ و هیوای خواست لەئایندەدا هەڤاڵانی تریش بەسەر بکرێنەوە.. پاشان هەڤاڵ مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کردو  تیایدا پێگەو قورسایی یەکێتی لەخەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردا بەرز نراخندو وتیشی هەڵبژاردنەکان سەلماندیان پێگەی یەکێتی بەتەنیا کورسی نیەو  ساختەکاریش ناتوانێ و نەیتوانی پێگەی یەکێتی لاوازکات و بگرە یەکێتی سەلماندی مژدەبەخشی ئێستاو ئایندەی دیموکراسی و ئازادی و سەرفرازی گەلەکەمانە.

 هەڤاڵ مەلا جەمال بایەخی مەدالیای ڕێزلێنانی بەرز نرخاندو دەستخۆشی لە کۆمیتەی ئەڵمانیا کردو داواشی کرد بۆ یادی ٤٤ سالەی دامەزراندنی یەکێتی هەڤاڵان بەشداریەکی کارا بکەن و داوای لەسەرجەم ڕێکخستن و ئۆرگانەکان بەتایبەتی پێشمەرگە دێرینەکان کرد لەیادی یەکێتیدا کە کۆمیتەی ئەڵمانیا پێی هەڵدەستێ بەشداریەکی کارابکەن  وەک ئەو وتی یادکردنەوەی ئەمساڵ لە هەلومەرجێکی کوردستانی و عێراقی و ناوچەییدا بایەخی خۆی هەیە .

پاشان مەراسیمی ڕێزلێنان لە ١٧٠ ئەندام و کادرو ئۆرگانی ڕێکخستنەکانی ئەڵمانیا دەستیپێکردو هەریەک لەهەڤاڵان دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیاو مەلاجەمال بەرپرسی لقی دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی کۆمیتە " کاروانی موهەندیس ،سدیق کرژەیی،سەروەر ئیسماعیل،سنەوبەر بابان" مەدالیای ڕێزلێنانیان بەخشیە کادرو ئەندامان و ئۆرگانەکانی یەکێتی.

PUKmedia شیهاب عوسمان-ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket