riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی خوازیاری چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیانه‌ی كێشه‌كانه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:32 PM - 2019-05-20
.

.

ئه‌مڕۆ 20-5-2019، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی (ی. ن. ك) له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری ھه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ ستیڤ فه‌یگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ ھه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیدارێكی نێوان ھه‌ردوولادا، بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عیراق و ھه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی تاوتوێكرا.

 كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند؛ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌ گرنگی و بایه‌خه‌وه‌ ده‌روانێته‌ دوایین پێشھات و گۆرانكارییه‌كانی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌، ھاوكات خوازیاری په‌له‌ كردنه‌ له‌ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ھورێمی كوردستان له‌ پێناو سه‌قامگیری سیاسی و ئاشتی و به‌رو پێشچوونی پروسه‌ی سیاسی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و ئاوه‌دانی زیاتر و به‌ھێزتركردنی دیموكراسیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ھه‌رله‌و دیداره‌دا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی (ی. ن. ك)، وێرای خستنه‌رووی ره‌وشی سیاسی، به‌تایبه‌تیش پرسی ململانێیه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ھه‌رێمایه‌تیه‌كان، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ ( ی. ن. ك) خوازیاری چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیانه‌ی كێشه‌كانه‌ دوور له‌ گرژی و ئاڵۆزی.

به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ھه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان و ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌ كونسوڵی گشتی ئه‌مریكای له‌ ھه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند؛ ھیوادارین كۆتایی بھێنرێت به‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌  كه‌ خزمه‌ت به‌ سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیان ناكه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌دا.

PUKmedia فۆتۆ: ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket