riklam

سه‌رۆك كۆمار: گفتوگۆ تاكه‌ رێگاچاره‌ی هێنانه‌دی سه‌قامگیرییه‌

عیراق 04:31 PM - 2019-05-20
.

.

 ئه‌مڕۆ 20-5-2019،  د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ عیراق.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح، جه‌ختی له‌ به‌ھێزیكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و توركیاو پێویستی زیاتركردنی ھاریكاری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كانی ھه‌ردوو وڵات بكات.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ گفتوگۆی جددییه‌ له‌ نێوان ھه‌موو لایه‌ك‌‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێگاچاره‌ی بنه‌ڕه‌تی و هێنانه‌دی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی توركیا، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه‌ له‌ گشت بواره‌كاندا‌، ھاوكات جه‌ختیشی له‌ پێویستی چركردنه‌وه‌ی ھه‌وڵه‌ ھاوبه‌شه‌كان كرده‌وه‌ له‌ پێناو نه‌ھێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌بنه‌ رێگر له‌ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی ھه‌ردوو وڵات.

PUKmedia

 

87454 (1).jpg

87454 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket