riklam

نوێنه‌رێك: ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی لیژنه‌كان به‌رده‌وامه‌

عیراق 01:37 PM - 2019-05-20
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رێگره‌ له‌به‌رده‌م یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌كانی نوێنه‌ران.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 20-5-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وابڕیاربوو بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌كانی نوێنه‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كلابكرێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وپرسه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌و پێیه‌ش بێت ئه‌و بابه‌ته‌ به‌مزوانه‌ یه‌كلایی نابێته‌وه‌.

 راشیگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رێكه‌وتنی مه‌ده‌بده‌ئی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی لیژنه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پاشه‌كشه‌یان له‌و رێكه‌وتنه‌كردووه‌، وتیشی: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی داواده‌كه‌ن دابه‌شكردنی لیژنه‌كان به‌ پێی پره‌نسیپی  زۆرینه‌و كه‌مینه‌ بێت، بۆیه‌ش تائێستا ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ به‌رده‌وامه‌. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket