riklam

ده‌یان تیرۆرستی داعش ده‌كوژرێن

جیهان 10:13 AM - 2019-05-20
.

.

به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادان له‌یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی وڵاتی تاجیكستان نزیكه‌ی 30 به‌ندكراو گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن.

وه‌زاره‌تی دادی تاجیكستان ڕایگه‌یاند له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی شاری " وه‌حده‌ت" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دووشه‌ممه‌ پایته‌ختی تاجیكستان به‌ندكراوان ڕاده‌په‌ڕن و له‌ئه‌نجام 27 به‌ندكراو كوژراون و سێ پاسه‌وانی گرتووخانه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی دادی تاجیكستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ زۆربه‌ی به‌ندكراوه‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن.


PUKmedia سه‌رچاوه‌/ بی بی سی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket