riklam

تره‌مپ : جه‌نگ كۆتایی ئێرانه‌

جیهان 09:44 AM - 2019-05-20
.

.

له‌نوێترین لێدوانی خۆی له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌ تره‌مپ هۆشداری ده‌دات به‌رپرسانی ئێران كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی نه‌كه‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌نوێترین نووسینی خۆی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ردا هۆشداری دایه‌ به‌رپرسانی ئێرانی چی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی نه‌كه‌ن.

تره‌مپ نووسیویه‌تی: وڵاته‌كه‌ی به‌ نیاز نییه‌ له‌گه‌ڵ  ئێران بجه‌نگێت، به‌ڵام ڕێگه‌ نادات كه‌ ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێران خوازیاری جه‌نگه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ جه‌نگ كۆتایی به‌ ئێران ده‌هێنێت.

ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ نه‌یارانی ئێران ئیراده‌ی جه‌نگیان نییه‌ و له‌جه‌نگ ده‌ترسن. 

PUKmedia سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket