riklam

نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا

عیراق 12:01 AM - 2019-05-20
.

.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و موشه‌كێك له‌ناو باخچه‌یه‌كی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌و شوێنی هاویشتنه‌كه‌ی ئاشكرابووه‌و ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراویش ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.


ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بیه‌، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" له‌دوای هاویشتنی موشه‌كه‌كه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ناو باخچه‌یه‌كی  باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و ئاماژه‌كان به‌ته‌واوی هێرشكردنه‌ سه‌ر بینای باڵوێزخانه‌كه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌".


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، زانیاری نوێی ئاشكراكردوه‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و موشه‌كه‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی ره‌شید له‌باشوری به‌غدا به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز هاوێشتراوه‌و  له‌نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌".


سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان ئه‌وه‌شیان دووپاتكردوه‌ته‌وه‌:" هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".


سه‌رچاوه‌یه‌كی تر به‌میدیا جیهانیه‌كانی وتووه‌:" له‌شه‌قامی محه‌مه‌د قاسم له‌رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به‌و هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكی گومان لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌".


ئه‌مریكا زیاتر له‌ پێنج هه‌زار سه‌ربازی له‌سنوری به‌غدای پایته‌ختدا هه‌یه‌.


PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket