مه‌لا به‌ختیار: ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وین له‌وانه‌یه دۆخێكی مه‌ترسیدار روومان تێبكات
ی.ن.ک 09:49 PM - 2019-05-19.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19-5-2019پێشوازی له‌كۆمه‌ڵی رۆشنبیری موختاره‌كانی سلێمانی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌و هه‌ڤاڵانه‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه:هه‌لومه‌رجه‌كه هه‌ستیاره، له‌لایه‌كه‌وه ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ئێران‌و دۆسته‌كانی تونده‌و له‌ملاشه‌وه، ئێران‌و دۆسته‌كانی، خۆیان به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا گرتووه‌و عیراقیش له‌نێوان هه‌ڕه‌شه‌كانی ئهمریكاو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران، دۆخێكی هه‌ستیاری هه‌یه‌و ناتوانێت بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات.
یه‌كێتی‌و پارتی، حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌م دۆخه به‌ده‌رنین‌و سیاسه‌تی ئهمریكاو ئێران‌و دۆسته‌كانیشیان كاریگه‌ریان هه‌یه. ئێمه‌ش له‌كوردستان له‌ناو ئه‌م دۆخه‌ی كه دروستبووه، پێمانوایه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌بێ كه حكومه‌تی عیراق له‌ناوچه‌كه به‌كاریده‌هێنێت.
وتیشی: ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه‌و له‌كه‌نداو ده‌گوزه‌رێ، ئه‌مریكا به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه هاتۆته پێشه‌وه‌و یه‌كێتی ئۆرۆپاش له‌سه‌ر هێڵی چاودێریكردنی دۆخه سیاسییه‌كه‌یه، ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمیش چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌موو لێكۆڵه‌ره‌كان، سیاسه‌تمه‌داره‌كان‌و ئه‌وانه‌ی چاودێری سیاسه‌تی ئه‌منی‌و عه‌سكه‌ریش ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر هه‌ستن، كه دۆخه‌كه بته‌قێته‌وه یان نا.
ئێمه‌ی كوردیش، ده‌وڵه‌ت نین تاكو چۆنمان بوێ ئاوه‌ها بڕیاری لێبده‌ین، به‌ڵكو هه‌ریمێكی فیدراڵین له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا، سیاسه‌ت‌و ئاسایشی ده‌ره‌كی، لێپرسراوێتی سه‌روه‌رێتی ده‌وڵه‌تی عیراقه، چونكه ئه‌م كێشه‌یه، ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و كێشه‌یه‌ك نییه له‌به‌سره یان له‌كوردستان رووبدات، بۆیه هه‌م ده‌وڵه‌تی عیراق به‌هه‌ستیارانه‌و به‌دیقه‌ته‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن‌و لێپرسراوانی عیراق به‌وردی قسه‌ده‌كه‌ن، هه‌م ئێمه‌ش ناتوانین له‌كوردستان، هیچ بڕیارێك بده‌ین ئه‌گه‌ر قسه‌كانمان هاوئاهه‌نگ نه‌بێ له‌گه‌ڵ قسه‌كانی به‌غداد. چونكه لێپرسراوێتییه‌كه، لێپرسراوێتی سه‌روه‌ری عیراقه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌سه‌روه‌ریی‌و سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی وتیشی: مام جه‌لال له‌ئه‌نفاله‌كاندا، له‌كیمیاباران‌و راگواستنی دێهاته‌كاندا، كه ئومێدێكی زۆر كه‌م مابوو بۆ سه‌ركه‌وتن، په‌یوه‌ندی نێوان خۆیی‌و كاك مه‌سعودی راگرت، كه ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو به‌ره‌ی كوردستانی دروستببێ، ئه‌گه‌رچی تازه له‌شه‌ڕی ناوخۆیی‌و یه‌كێتیی‌و پارتی رزگارمان ببوو، به‌ڵام مام جه‌لال، به‌كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه زه‌مینه‌ی خۆشكرد، به‌ره‌ی كوردستانی دروستبێت‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا كاك مه‌سعود‌و براده‌رانی پارتی به‌هه‌مان ئاستی تێگه‌یشتن، بۆ پێویستی دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانی، له‌سه‌رده‌مێكدا كه مه‌ترسی بۆ نه‌مانی كورد هه‌بوو، ئه‌وانیش ئه‌وكاته به‌هه‌مانشێوه بڕیاریاندا.
ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنی كاتێك له‌میحنه‌تدا ریزی نه‌ته‌وه‌كه‌ت رێكده‌خه‌یته‌وه ئه‌وا ده‌توانی له‌ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ت كه‌مبكه‌یته‌وه، به‌ڵام له‌كاتێكدا كاره‌سات بێ، ئه‌نفال بێ، كیمیاباران بێ‌و كوردیش نه‌توانێ رێكبكه‌وێت، ئه‌وا كاره‌ساته‌كه ده‌بێت به دوو كاره‌سات! یه‌كێكیان كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌ییه كه دوژمن به‌سه‌رتدا دێنێت‌و كاره‌ساتێكیش، كاره‌ساتی سیاسییه كه خۆمان ئه‌نجامیده‌ده‌ین. بۆیه له‌وكاته‌دا كه به‌ره‌ی كوردستانی دامه‌زرا، یه‌كێتی‌و پارتی داینه‌مۆی دروستكردنی بوون، له‌ناو دۆخێكی ره‌شبیندا، ئومێد په‌یدابوو، ئاسۆ ده‌بینرا، كه ئاسۆی رووداوه‌كان بوو.
كاتێكیش كوه‌یت داگیركرا، دوو بۆچوون هه‌بوو له‌سه‌ر چاره‌نوسی عیراق‌و كوردستان. یه‌كێكیان پێیانوابوو له‌كوه‌یت له سه‌دام نادرێ‌و تازه عیراق كوه‌یتی قوتداو كۆتایێهات‌و ئه‌مریكاش نایه‌وێ له‌سه‌ر میری كوه‌یت، شه‌ڕ بكات. بۆچوونێكی تریش كه هه‌بوو، باوه‌ڕی وابوو نه‌خێر كوه‌یت رزگار ده‌كرێت. له‌ناو یه‌كێتی‌و له‌ناو حزبه كوردستانییه‌كانیش هه‌مان دوو بۆچوون هه‌بوون.
له‌ناو یه‌كێتی بۆچونێك هه‌بوو، كه جه‌نابی مام جه‌لال رابه‌رایه‌تی ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له‌عیراق ده‌درێت‌و ده‌بێ خۆتان حازر بكه‌ن، دوو بۆچوونی تریش كه له‌ناو حزبه‌كانی تریشدا هه‌بوو، هه‌بوون ده‌یانوت لێی ده‌درێ‌و خۆتان حازر بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی ده‌یانوت لێیی نادرێ، ده‌شیانوت هه‌قمان چییه؟! خوایده‌كرد دانوستاندنێك ده‌كه‌ین‌و ئه‌م میلله‌ته رزگار ده‌كه‌ین، هه‌قمان چییه ئه‌مریكا له‌عیراق ده‌دات یان نا. به‌ڵام هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، دوربینییه‌كه‌ی ئه‌وكاته له‌وه‌دابوو، بڕوای وابوو كه له‌عیراق ده‌درێت‌و ده‌یوت: له‌عیراق ده‌درێت‌و خۆتان حازر كه‌ن، هه‌لێكی گه‌وره له‌مێژوودا هه‌ڵده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیده‌كرد له‌گه‌ڵی بوو، ئه‌وه‌شی باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، ناچاربوو چاوه‌ڕێ بكات‌و بزانێت مام جه‌لال، ئه‌م پێشبینییه‌ی دێته‌دی، یان نا؟!
دواجار بینیتان ئه‌وكاته‌ی كه له‌عیراق درا، مۆته‌كه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سنگمان هه‌بوو، ئه‌ویش مۆته‌كه‌ی نه‌مان بوو. ترس‌و بیمێكی گه‌وره له‌كوردستان هه‌بوو، ئه‌ویش كۆتایهێنان بوو به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد. به‌ڵام كاتێك له‌سوپای عیراق درا له‌كوه‌یت، خه‌ڵك له‌باشور‌و له كوردستان راپه‌ڕین‌و ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئومێدێكی گه‌وره بوو، بۆ كورد له‌دنیادا په‌یدابوو.
مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی به راپه‌ڕین، كۆڕه‌وه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه، بڕیاری (688)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و ئه‌مریكا، هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت له‌كوردستان‌و شه‌ڕی ناوخۆش كرد‌و وتی: هه‌رچیه‌ك له‌وكاته‌دا رویدا، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌ر مایه‌وه‌و هۆكاری مانه‌كه‌شمان ئه‌وه‌بوو، كاتێك كوه‌یت داگیركراو له‌عیراق درا له‌كوه‌یت، تازه ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆره‌كان، ئه‌و متمانه‌یه‌یان نه‌ما له‌لایه‌ن ئهمریكاو رۆژئاواوه ناوچه‌كه‌یان بۆ چۆڵ بكه‌ن! به‌ڵكو ده‌یانویست جۆرێك له‌چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان، ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ته داگیركه‌رو دیكتاتۆره‌كان نه‌بێ‌و كوردیش بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژوودا، له‌ساڵی (1991)دا بوو به به‌شێك له‌هاوكێشه سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان‌و هه‌رێمایه‌تییه‌كانیش له‌وكاته‌دا‌و رایگه‌یاند:ئه‌وه‌ی كوردیشی هێشتۆته‌وه له‌ساڵی (1991)ه‌وه، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه قاره‌مان بوین‌و ئازا بووین، ئه‌مه به‌جێی خۆی، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه ئێمه بازاڕمان هه‌یه، نه‌وتمان هه‌یه‌و به‌شێكین له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی‌و ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌یه.
رونیشیكرده‌وه: ئۆرۆپا‌و ئه‌مریكاش كه ئه‌م بازاڕه‌ی كوردستانیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه نه‌وت‌و غازی كوردستانیان دۆزیوه‌ته‌وه، چاویان له‌بیره نه‌وت‌و كێڵگه‌كانی غاز‌و بازاڕی كوردستان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانه‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه:هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمكرد بۆ ئه‌وه‌بوو بڵێم: ئه‌گه‌ر له‌كاتی میحنه‌تدا رێككه‌وتن بكه‌یت، ئومێد ده‌به‌خشی، كاتێك شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی رووده‌دات، به‌ڵام له‌ساڵی (1998)دا كه رێكده‌كه‌ون، هه‌موو برینه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ ساڕ‌ێژ ده‌كه‌ن‌و ئومێد ده‌ده‌نه‌وه به‌خه‌ڵك‌و گێڕایه‌وه:
ساڵی (1998) كه رێكده‌كه‌وین‌و ده‌چینه واشنتۆن‌و رێككه‌وتنامه‌ی واشنتۆن مۆر ده‌كه‌ین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته مادلین ئۆلبرایت، له‌ده‌رگای پرۆتۆكۆلی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود دێته ده‌ره‌وه. به‌ر له‌هاتنه ده‌ره‌وه‌یان مادلین ئۆلبرایت لێیان ده‌پرسێ، ده‌زانن كاتێك ئه‌م ده‌رگایه ده‌كرێته‌وه‌و ده‌چینه ده‌ره‌وه مانای چییه؟ مام فه‌رمووبووی: مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا لێپرسراوێتی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت! بۆیه له‌وكاته‌وه تا ئێستا ئه‌مریكا رێككه‌وتنی یه‌كێتی‌و پارتی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، چونكه رێككه‌وتنه‌كه ته‌نها بۆ یه‌كێتی‌و پارتی نه‌بوو تا ئاشتیان بكه‌نه‌وه! به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌بوو كه یه‌كێتی‌و پارتی ئاشت ده‌كه‌نه‌وه، كوردستان ببێته مه‌یدانێك له‌مه‌یدانه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی عیراقی، بۆ رووخاندنی سه‌دام‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌موو حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عیراق هاتنه كوردستان‌و كۆنگره جیاوازه‌كان له له‌نده‌ن‌و نیویۆرك‌و كوردستانیش رێكخران‌و وتیشی:له‌ساڵی (1988 و1987) ئاماده‌بووین بۆ راپه‌ڕین‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان. ساڵی (1998 و 1999و 2000) بۆ ئه‌وه ئاماده‌ین سه‌دام بڕوخێت‌و بچینه به‌غداد. كورد ئاماده‌بووین‌و ئۆپۆزسیۆنی عیراقیش له‌ده‌وری بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی عیراق كۆبوونه‌وه‌و ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئۆروپا‌و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بستانی سعودی‌و ده‌وڵه‌تانی تری عه‌ره‌بیش متمانه‌یان به ئۆپۆزسیۆنی عیراقی كرد، كۆبوینه‌وه‌و ئاماده‌بووین بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌دام ده‌ڕوخێت، هه‌له‌كه بقۆزینه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئومێدی دووه‌م، بۆ روخاندن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌دام هه‌بێت‌و حكومه‌تێكی تازه له‌عیراق دابمه‌زرێ‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و حكومه‌ته تازه‌یه مافه‌كانی فیدراڵی كورد بچه‌سپێنین. ئه‌مه‌ش زیره‌كی دووه‌می یه‌كێتی‌و پارتی‌و مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود بوو، كه رێككه‌وتن‌و لایه‌نه‌كانیشیان ئاماده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دوای سه‌دام، ئه‌و مافانه‌ی كورد دابین بكرێ، كه ئه‌وه‌ش به‌ته‌بایی‌و رێككه‌وتن بوو.
ئه‌گه‌ر له‌ساڵی (1987 و 1988)یشدا به‌ره‌ی كوردستانی نه‌بوایه، كاتێك له‌سه‌دام له‌كوه‌یت درا، یه‌كێتی‌و پارتی به‌شه‌ڕ له‌شاخه‌كان ده‌هاتینه خواره‌وه‌و یه‌كترمان ده‌كوشت. ئه‌گه‌ر ساڵی (2003)ش یه‌كێتی‌و پارتی‌و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی، رێككنه‌كه‌وتبونایه، كاتێك سه‌دام ده‌ڕوخێت، له‌ناو كه‌ركوك یه‌كێتی‌و پارتی یه‌كترمان ده‌كوشت! به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌شمان به باشی به‌ڕێكردو مام جه‌لال و كاك مه‌سعود چوونه به‌غداد.
بۆیه ئێستا له‌ئێوه ده‌پرسم: به‌ته‌بایی‌و به‌یه‌كێتی ریزه‌كانی كوردستان، كه یه‌كێتی‌و پارتی بناغه‌كه‌ین، به‌ته‌بایی‌و یه‌كخستنی ریزی هێزه نیشتمانییه‌كان له‌عیراقدا، كه هه‌موو حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆبووینه‌وه، ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستهات، به‌ناته‌بایی ماڵی خۆمانمان وێران نه‌ده‌كرد؟ چونكه ئه‌وكاته هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی‌و پارتی، له‌شیعه‌و سوونه ده‌یانوت ئێمه راستین‌و هه‌موشمان بۆ تاڵانی یه‌كترمان ده‌كوشت. له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوچڵێسی له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا زۆر مه‌ترسیداره‌و جوامێرم ده‌وێ له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا خۆی رابگرێت! كه ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستت، بۆیه كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانێت خۆی رابگرێت‌و ئاسان نییه. بۆیه گه‌نده‌ڵی‌و دزی له‌سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتندا زۆر ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت‌و زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئێستاش دروستبوون، هی سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتنن، گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌می راپه‌ڕینه، كه هه‌موو داووده‌زگاكانیان به‌لێشاو ده‌برده سه‌ر سنور‌و ده‌یانفرۆشت! گه‌نده‌ڵی دواتریش، گه‌نده‌ڵی‌و دزی سه‌رده‌می روخانی سه‌دامه، بۆیه گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتندا زۆر ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێ. كاتێكیش یه‌كیده‌گریت‌و كێشه سیاسییه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت، به‌ڵام له‌سه‌ركه‌وتندا ده‌رگاكان بۆ دزی‌و تاڵانی، هه‌ر ده‌كرێته‌وه. ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌گریت، كه ده‌رگاكانی هه‌م دزی‌و تاڵانیش ده‌كرێته‌وه، ئه‌وا هه‌م شه‌ڕی ناوخۆ دروستده‌بێته‌وه.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه بۆ ئه‌وه‌یه كه دیسانه‌وه دۆخێك دروستده‌بێت، كه له‌ئێستادا كه یه‌كێك ده‌ڵی شه‌ڕ ده‌بێت‌و یه‌كێكی تر ده‌ڵی شه‌ڕ نابێت! ئێستاش كه حكومه‌ت‌و له‌شكری كوردستان‌مان هه‌یه، زیاتر له(120) هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، حكومه‌ته‌كه‌مان دانپێدانراوه‌و له‌ده‌ستوردا هه‌یه، ده‌وڵه‌تانی دنیاش دانیانپیداناوین، (32) كونسوڵگه‌ری له‌كوردستان هه‌یه، دوو فڕۆكه‌خانه‌مان هه‌یه، پێشتر یه‌ك زانكۆمان هه‌بوو، ئێستا (33 بۆ 34) زانكۆمان له‌كوردستاندا هه‌یه، جاران ته‌نها یه‌كێتی‌و پارتی‌و یه‌ك دوو حزبی تر هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی (16) حزبمان هه‌یه، كه‌واته له‌كاتی ئه‌نفال‌و كیمیاباراندا له (1987و 1988) كه هیچمان نه‌بوو رێكده‌كه‌وین، له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆ له(1998) كه دوو ئیداره‌یی بوین رێكده‌كه‌وین‌و ئه‌مریكا گره‌نتیمانه، به‌ڵام ئێستا یه‌ك حكومه‌تمان هه‌یه‌و ئه‌و هه‌موو توانایانه‌مان هه‌یه، ئه‌م هه‌موو پشتیوانییه‌مان هه‌یه، وا دۆخێكی تری ترسناك له‌ناوچه‌كه دروست ده‌بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له‌هه‌موو كاتێكی تر، هێزه كوردستانییه‌كان لێكترازاوترین!
ئه‌وكاته مام جه‌لال، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین رۆڵی هه‌بوو بۆ یه‌كخستنی ماڵی كورد، به‌ڵام ئێستا به‌داخه‌وه ده‌ڵێم، كه هیچ لایه‌ك ناتوانێ رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، له‌رێكخستنی ماڵی كورد ببینێت‌و به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش مایه‌ی خه‌فه‌ته.
رۆژگارێكیش هاتۆته پێشه‌وه، هه‌لومه‌رجێك دێته پێشه‌وه، كه ڕه‌نگه بتوانین سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره به‌ده‌ستبهێنین‌و لایه‌نیكه‌م، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌ناوچه‌كه شڵه‌ژا‌و و رووداوی چاوه‌ڕواننه‌كراو رووبدات، ئه‌وا ئه‌مجاره باشترین ده‌رفه‌ته ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستبهێنین. ته‌نانه‌ت له‌ساڵی (1991)دا ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌ڕه‌خسابوو، له‌ساڵی (2003)و له‌روخانی سه‌دامیشدا ئه‌و ده‌رفه‌ته وه‌كو پێویست نه‌ڕه‌خسا‌و ئهمریكاو هاوپه‌یمانان نه‌یانهێشت، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر رووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو و نه‌خوازراو روبدات، ئه‌وا به‌گشتی هه‌لێكی باشتر له‌هه‌له‌كانی رابردوو دروست ده‌بێت تا بتوانین ناوچه‌كه كێشه له‌سه‌ره‌كان، كه‌ركوك، خانه‌قین، مه‌خمور، شه‌نگال، قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره، دووز خورماتوو، هه‌موو ئه‌وناوچانه بخه‌ینه‌وه سه‌ر كوردستان‌و هه‌لێكی باش ده‌ڕه‌خسێت‌و له‌ده‌ستوریشدا ماده‌ی (140)مان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ین. به‌ڵام كورد وه‌كو پێویست یه‌كگرتوو نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكاره بكات. ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌مانه‌و هه‌ر كه‌سێكیش هه‌ڵده‌ستێ موزایه‌ده ده‌كات‌و باوه‌ڕیانوایه به‌موزایه‌ده‌و قسه‌ی زل، یه‌كێتی ده‌رباز ده‌بێت! نه‌خێر یه‌كێتی به ئه‌قڵ ده‌رباز ده‌بێت، چونكه جه‌نابی مام جه‌لال، به‌هێز كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكو به‌هێز یه‌كێتی پاراست‌و به‌ئه‌قڵ، كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد. ئه‌وكاته‌ی پیلانگێڕیمان له‌سه‌ر بوو، مام جه‌لال، هێزی به‌كارده‌هێنا‌و به‌رگری له‌یه‌كێتی ده‌كرد، كه ده‌رفه‌تیش ده‌ڕه‌خسا، ئه‌قڵی به‌كارده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. ئێستاش كه هێزمان زیاتره، حكومه‌تمان هه‌یه، شه‌رعییه‌تمان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌قڵی چاره‌سه‌ری ستراتیجیمان به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی كورده‌وه، لاوازه‌و نه‌مانتوانیوه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
جه‌ختیشیكرده‌وه: به‌شبه‌حاڵی خۆم لایه‌نگیری ئه‌وه‌م كورد ته‌با بێت، له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی كه‌م كێشه‌ی سیاسی كه ده‌بێ چاره‌سه‌ری بكه‌ین، په‌كی نه‌خه‌ین! واته چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ستكه‌وت په‌ك نه‌خه‌ین، نه پارتی ده‌بێ به ئه‌قڵییه‌تی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكات، نه یه‌كێتیش ده‌بێ به ئه‌قڵی ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مه‌وێ بۆم ببێ، كار بكات. چونكه ئه‌وكاته نه پارتی‌و نه یه‌كێتیش قازانج ناكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ هه‌ردوولامان لێبورده‌بین‌و ده‌شبێ تێبگه‌ین. هه‌روه‌ك مام قسه‌یه‌كی هه‌بوو كه هه‌میشه ده‌یفه‌رموو (شه‌قی زه‌مانه تێتده‌گه‌یه‌نێت!). بۆیه یه‌كێتیی و پارتی بیرمان نایات له‌كۆچدا چیمان به‌سه‌رداهات؟ بابیری بخه‌ینه‌وه. بیرمان نایات له‌ریفراندۆمدا خه‌ریكبوو له‌ناومانبه‌رن؟ بۆیه ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وین، دیسانه‌وه دۆخێكی مه‌ترسیدار ره‌نگه رومان تێبكات‌و ئه‌وكاته كورد، یه‌كگرتوو نه‌بێ، چۆن ده‌توانێ به‌رامبه‌ر به‌دۆخێكی مه‌ترسیدار خۆی بگرێت؟ خۆی ناگرێت. بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك نه‌رمبین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیشدا، به‌شبه‌حاڵی خۆم، كه ئێستا به‌كاتی له‌لێپرسراوێتی دوور كه‌وتومه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌خزمه‌تكردنی یه‌كێتیی، له‌نوسین بۆ یه‌كێتیی، له‌كۆوونه‌وه بۆ یه‌كێتیی به‌رده‌وامم‌و له‌پشتی په‌رده‌شه‌وه چیم پێكرابێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م سه‌ركه‌وتن‌و رێككه‌وتن لابه‌رم، درێغیم نه‌كردوه، به‌ڵام باوه‌ڕموایه یه‌كێتیی له‌هموو لایه‌كی كوردستان زیاتر پێویستی به به‌ستنی كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كانه. چونكه لایه‌نه‌كان كۆنگره‌ش نه‌به‌ستن كێشه‌یان كه‌متره له‌ئێمه، بۆیه زیاتر پێویستمان به‌كۆنگره‌یه‌و ئه‌وان مام جه‌لال-یان نه‌مردووه، ئێمه مام جه‌لالمان لێ رۆیشتووه. چونكه كاتێك ماممان لێده‌ڕوا، هه‌موومان له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌و جێگری سكرتێری گشتی، به‌كاتی ده‌توانین یه‌كێتی ببه‌ین به‌ڕێوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه كۆنگره‌یه ده‌توانێ له‌دوای ماڵئاوایی سكرتێری گشتی رێوشوێنی تازه دابنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی.
بۆیه هیوادارم ئێوه له‌دڵسۆزیی و په‌رۆشیی خۆتان، بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی خه‌ڵك له‌سنوره‌كانی خۆتان، به‌رده‌وام بن‌و ئه‌وه‌ش شه‌ره‌فێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یه‌و دووه‌م له‌دڵسۆزیتان بۆ یه‌كێتی به‌رده‌وام بن. دڵسۆزی هه‌ر قۆناغێكیش بۆ قۆناغێكی تر جیاوازه. قۆناغی وا هه‌یه ده‌بێ چه‌كی بۆ هه‌ڵبگریت. قۆناغیش هه‌یه، پێویسته پیلان بشكێنی، قۆناغیش هه‌یه ده‌بێ ناز بكه‌یت به‌سه‌ر حزبه‌كه‌تدا. ئێستاش قۆناغی نازی حزبایه‌تییه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌و ده‌بێ داوای هه‌ڤاڵانه‌ش بكه‌ین، نه‌ك تێكده‌رانه‌و ئاژاوه‌گێڕی. به‌ڵكو داوای هه‌ڤاڵانه‌و پاراستنی ریزه‌كانی یه‌كێتیی بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره ببه‌ستین‌و یه‌كێتی سه‌رله‌نوێ متمانه‌ی گه‌وره‌تر په‌یدا بكاته‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا.
PUKmedia نووسینگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
کوردستان 12:45 PM - 2024-03-19 -
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18