riklam

له‌نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا

عیراق 09:01 PM - 2019-05-19
.

.

 

كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا بیستراوه‌و هاوكات زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ش له‌ناو باڵوێزخانه‌كه‌ لێدراوه‌.


میدیاكانی عیراق، له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاریان ئاشكراكردوه‌و، رایانگه‌یاندوه‌:" ئه‌مشه‌و سه‌عات 08:30 ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا بیستراوه‌، كه‌ پێ ئه‌چێت موشه‌ك بێت".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌كه‌وه‌ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێدراوه‌و هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه‌".


ده‌زگا ئه‌منیه‌ ره‌سمیه‌كانی عیراق هیچ زانیاریه‌كیان ئاشكرا نه‌كردوه‌.


PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket